هاوسه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌جه‌كه له ساڵیادی ڕاپه‌ڕینی ٦-٧-٨ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٤ كه له باكووری كوردستان و توركیا بۆ پشتیوانی به‌رخۆدانی كۆبانێ ده‌ستیان پێكرد، به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه.
كه‌جه‌كه ده‌ستنیشانی كردووه، «ئه‌مڕۆ چواره‌مین ساڵیادی ڕاپه‌ڕینی ٦-٧-٨ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٤یه بۆ پشتیوانی له به‌رخۆدانی كۆبانێ. به ڕێز و منه‌تدارییه‌وه یادی ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ینه‌وه كه له‌و ڕاپه‌ڕینانه‌دا شه‌هید بوون. ئیراده‌ی به‌رخۆدانی ئه‌وان له هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان ده‌بێته سوێندی سه‌رفرازیی ژیانی ئازاد و دیموكراتیك. به‌دڵنیاییه‌وه ئێمه بیركردنی ئه‌وان به بونیادنانی كوردستانی ئازاد و دیموكراتیك تاجدار ده‌كه‌ین.»
كه‌جه‌كه ڕایگه‌یاند، ڕاپه‌ڕینی ٦-٧-٨ی تشرینی یه‌كه‌م به پشتیوانی كردنی له به‌رخۆدانی كۆبانێ، داعشی به‌ره‌و له‌ناوچوون بردووه و له‌و ڕێیه‌دا كه به‌رخۆدان به‌ره‌و سه‌رفرازی ده‌بات، بووه‌ته وره و هێزی كاریگه‌ر.
«پیشانی دا كه كۆبانێ ته‌نیا نییه»
له به‌یاننامه‌كه‌ی كه‌جه‌كه‌دا هاتووه، «ئه‌م ڕاپه‌ڕینانه كۆتاییان به داعش هێناوه له كۆبانێ. ڕاپه‌ڕینی ٦-٧-٨ی تشرینی یه‌كه‌م پیشانی داوه كه گه‌لی كوردستان له چوار پارچه یه‌ك هه‌ستی هه‌یه. به‌م ڕاپه‌ڕینانه پیشانی هه‌موو جیهانیان دا كه كورد بوونه‌ته نه‌ته‌وه‌ی دیموكراتیك كه له‌پێناو ئازادیی خۆیان به‌رخۆدان ده‌كه‌ن.»
«گه‌ل له دژی ئاكه‌په كه هاوپشتی داعشه هه‌ڵوێستی خۆی پیشان داوه»
«٦-٧-٨ی تشرینی یه‌كه‌م له ته‌واوی باكووری كوردستان لاو، پیر، ژن، منداڵ و هه‌موو گه‌ل ڕژانه مه‌یدان. به هاوار گوتیان كه به‌رخۆدێره‌كانی كۆبانێ ته‌نیا نین. له دژی ده‌سه‌ڵاتداره‌تیی ئاكه‌په كه پشتیوانی له داعش ده‌كات تووڕه‌یی خۆیان پیشان دا. به‌تایبه‌تی وه‌ڵامێكی باشی لێدوانه‌ی ته‌یب ئه‌ردۆغانیان دایه‌وه كه گوتبووی [زۆری نه‌ماوه كۆبانێ بكه‌وێت]. ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌وه‌ی كۆبانێ بكه‌وێته ده‌ستی داعش حیسابی ئه‌وه‌ی كردووه تێكۆشانی ئازادیی كورد به‌ره‌و دواوه ببات. كۆبانێ خۆی ڕاگرت و ئه‌م به‌رخۆدانه‌ی گه‌لان حیساباته‌كانی ئه‌ردۆغانی پووچه‌ڵ كردووه‌ته‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی ئامانجی خنكاندنی شۆڕشی ڕۆژاڤا و له‌ناوبردنی تێكۆشانی ئازادیی كورد پووچه‌ڵ كرایه‌وه، ته‌یب ئه‌ردۆغان ئه‌م جاره‌ش به هێرش بۆ سه‌ر تێكۆشانی ئازادیی باكووری كوردستان هه‌وڵی داوه تێكۆشانی ئازادیی كورد به‌ره‌و دواوه ببات. له كۆبوونه‌وه‌ی پێشووی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی میللی تورك-دا له دوای ڕاپه‌ڕینه‌كانی ٦-٧-٨ی تشرینی یه‌كه‌م، بڕیاری شه‌ڕی گشتی دژی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیی كورد درا. ئه‌و شته‌ی كه هه‌موو ئه‌و ده‌سه‌ڵاتدارانه كردوویانه كه له بابه‌تی پرسی كورداندا خاوه‌نی سیاسه‌تی چاره‌سه‌ری نین. به‌هۆی ئه‌م بڕیاره‌ی شه‌ڕ لێكتێگه‌یشتنه‌كانی دۆلماباخچه و ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی ٧ی حوزه‌یرانیش ڕه‌تكرانه‌وه و شه‌ڕ سه‌ختتر كرا.»
كه‌جه‌كه هێمای بۆ ئه‌وه كردووه، ته‌یب ئه‌ردۆغان به هێرشكردنه سه‌ر ڕاپه‌ڕینه‌كانی ٦-٧-٨ی تشرینی یه‌كه‌م كاراكته‌ری خۆی پیشان داوه كه دڵخوازی داعشه. ده‌ستنیشانیشی كردووه، به ده‌یان كوردی وه‌ڵاتپارێز له ڕاپه‌ڕینانه‌دا كوژراون. گه‌له‌كه‌مان كوشتی ده‌یان وه‌ڵاتپارێز له‌بیر ناكات و به‌دڵنیاییه‌وه باجه‌كه‌ی وه‌رده‌گرێت.
«له ڕاپه‌ڕینه‌كانی ٦-٧-٨ی تشرینی یه‌كه‌مدا لاوانی كوردستان له زۆر شار و شارۆچكه ڕێگه‌كانیان كۆنتڕۆڵ كردووه و ئیراده‌ی ژیانی ئازاد و دیموكراتیكی كوردانیان پیشانداوه. پیشانیان داوه كه له به‌رانبه‌ر فشاره‌كان سه‌ریان دانانه‌وێنن. ده‌وڵه‌تی توركی قڕكه‌ر، هه‌ر وه‌ك چۆن له ته‌واوی مێژوودا هێرشی كردووه‌ته سه‌ر ئیراده‌ی ژیانی ئازادی كوردان، له دوای ڕاپه‌ڕینی ٦-٧-٨ی تشرینی یه‌كه‌میش بووه‌ته خاوه‌نی ئه‌م هه‌ڵوێسته. له‌و ڕۆژه‌وه ئه‌وه ٤ ساڵه ڕاپه‌ڕینه‌كان به‌رده‌وامن. هێرشه‌كانی ٤ ساڵی ده‌سه‌ڵاتی ئاكه‌په، زه‌خت و كرده‌وه‌كانی پیشانی ده‌ده‌ن كه له توركیا هه‌تا زیهنیه‌تی فاشیست و قڕكه‌ر به تێكۆشان پاشه‌كشه‌ی پێنه‌كرێت، نه كوردستان ئازاد ده‌بێت و نه توركیاش دیموكراتیك ده‌بێت. بۆ ئه‌مه‌ش گه‌لی كورد و لاوه‌كانی به ڕۆحی ڕاپه‌ڕینه‌كانی ٦-٧-٨ی تشرینی یه‌كه‌م بۆ پشتیوانی له به‌رخۆدانی كۆبانێ، پێویسته به‌شدار بن له تێكۆشان. هه‌ر وه‌ك چۆن به ڕاپه‌ڕینه‌كانی ٦-٧-٨ی تشرینی یه‌كه‌م، سیاسه‌تی ئه‌كه‌په‌مان پووچه‌ڵ كرده‌وه كه به ده‌ستی داعش بۆ چه‌وساندنه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی ئازادی ده‌یانكرد، به هه‌مان ڕۆح سیاسه‌ته قڕكه‌ره‌كانی ئێستای ده‌سه‌ڵاتی ئاكه‌په‌ش تێكده‌شكێنرێن.»
«ئاكه‌په بۆ وه‌ستاندنی ڕاپه‌ڕین تكای له ڕێبه‌ر ئاپۆ كرد»
له درێژه‌ی به‌یاننامه‌كه‌ی هاوسه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌جه‌كه‌دا هاتووه، «ده‌سه‌ڵاتی ئاكه‌په له دوای ڕاپه‌ڕینی ٦-٧-٨ی تشرینی یه‌كه‌م به‌شێوه‌یه‌ك كه خۆی بخاته به‌ر لنگه‌كانی ڕێبه‌ر ئاپۆ و بزووتنه‌وه‌ی ئازادی تكای كردووه كه ڕاپه‌ڕین بوه‌ستێت. له‌و هه‌لومه‌رجانه‌دا كه بارودۆخه‌كه به‌بێ شه‌ڕ به‌رده‌وام بوو، چالاكیی پشتیوانیكردن له به‌رخۆدانی كۆبانێ پاش ئه‌وه‌ی به ئامانجی خۆی گه‌یشت كۆتایی هاتووه. ته‌یب ئه‌ردۆغان و ده‌سه‌ڵاتی ئاكه‌په كاتێك بینی له به‌رانبه‌ر به‌رخۆدانی گه‌لی كورد و لاوان ده‌هه‌ژێت، هه‌ر وه‌ك چۆن خۆی خسته به‌ر لنگه‌كانی ڕێبه‌ر ئاپۆ و بزووتنه‌وه‌ی ئازادی، له ماوه‌یه‌كی نزیكدا ده‌كه‌وێته‌وه هه‌مان بارودۆخ.»
«ده‌سه‌ڵاتی ئاكه‌په كه له‌سه‌ر سیاسه‌تی قڕكردن وه‌ستاوه، به پشتیوانی ده‌وڵه‌تان و ناتۆ هه‌رچه‌نده به‌رده‌وام بێت له هێرشه‌كانی، له ڕووی تێكۆشانی ئازادیی گه‌لی كورددا ناتوانێت خۆی له شكست ڕزگار بكات. خۆی له‌خۆیدا هێرشكردنه‌سه‌ر دایكانی شه‌ممه و كرێكاران به‌هۆی ئه‌و ترسه‌وه‌یه. ده‌سه‌ڵاتێكی وه‌ها فاشیست كه تێكۆشان هه‌بێت ناتوانێت له‌سه‌رپێ بوه‌ستێت. گه‌له‌كانمان و هێزه دیموكراتییه‌كان به تێكۆشان ده‌سه‌ڵاتی ئاكه‌په-مه‌هه‌په به‌سه‌ر گه‌لانی توركیا ناهێڵن.»
كه‌جه‌كه له كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌یدا ڕایگه‌یاندووه، «له ساڵیادی ٦-٧-٨ی تشرینی یه‌كه‌مدا، ئه‌م گیانی به‌رخۆدانه له تێكۆشانی ئێمه‌دا ده‌ژینرێت. به‌رخۆدانی ئێمه له باكووری كوردستان و توركیا به سه‌ركه‌وتن ده‌گات، كوردستانی ئازاد و توركیای دیموكراتیك بونیاد ده‌نرێت.»
s.m