ڕۆژی ٢٠ی مارسی ٢٠١٨\٢٩ی ڕه‌شه‌ممه كۆمیته‌ی ڕێگرتن له ئه‌شكه‌نجه‌ی سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی ئه‌ورووپا - سی پی تی ڕاپۆرتێكی ده‌رباره‌ی سه‌ردانی شانده‌كه‌یان بۆ ئیمڕالی كه دوو ساڵ به‌ر له ئێستا ئه‌نجامیان دابوو، بڵاوكرده‌وه. ئه‌مڕۆش هاوسه‌رۆكایه‌تیی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌جه‌كه له‌و باره‌یه‌وه ناڕه‌زایه‌تی پیشاندا و ڕایگه‌یاند: ڕاپۆرتێكی سه‌یره.
ڕاگه‌یه‌ندراوی كه‌جه‌كه:
سی پی تی چه‌ند ڕۆژێك به‌ر له ئێستا، ئه‌نجامه‌كانی سه‌ردانی دوو ساڵ به‌ر له ئێستای خۆی بۆ ئیمڕاڵی ئاشكرا كرد. زیاتر له دوو ساڵه له توركیا باری نائاسایی هه‌یه و توركیا به ڕێكاری زۆر توند به‌ڕێوه‌ده‌برێت. هه‌ر بۆیه ئاشكراكردنی ڕاپۆرتێك ده‌رباره‌ی سه‌ردانێك كه به‌ر له دوو ساڵ بۆ توركیا كراوه، له جدییهتیی ڕێكخراوێكی وه‌ها ناوه‌شێته‌وه.
دوای دوو ساڵ گوتی: «پێویسته خانه‌واده و پارێزه‌ر بتوانن چاوپێكه‌وتن بكه‌ن.» هێنانه سه‌ر زمانی ئه‌م قسه‌یه له سی پی تی ناوه‌شێته‌وه. به‌ر له هه‌ر شتێك دۆخێكی سه‌یره كه زانیارییه‌ك ده‌رباره‌ی هه‌لومه‌رجی زیندانێكی ده‌وڵه‌تێكی فاشیستی وه‌ك توركیا پاش دوو ساڵ ئاشكرا بكرێت. ئایا له ماوه‌ی ئه‌م دوو ساڵه‌دا چی‌یان به‌سه‌ر گه‌لان نه‌هێنا! له وه‌ڵاتێكی وه‌ك توركیا كه له‌گه‌ڵ داگیركردنی عه‌فرین ژن، منداڵ، به‌ساڵاچوو و سه‌دان سیڤیل كوژران، بارودۆخی به‌ر له دوو ساڵ، ئێستا ئاشكرا ده‌كرێت. ئه‌مه بۆ ڕێكخراوێكی وه‌ك سی پی تی شایه‌نی قبووڵكردن نییه.
ئاشكراكردنی ئه‌م ڕاپۆرته له دوای دوو ساڵ هیچ گرنگییه‌كی نه‌ماوه و ڕێ بۆ چه‌ندین گومان ده‌كاته‌وه. ئایا بۆ شاردنه‌وه‌ی هه‌ندێك شت ئه‌م ڕاپۆرته وه‌ها بڵاوكراوه‌ته‌وه یانیش مۆڵه‌ت دراوه كه ڕاپۆرته‌كه بڵاوبكرێته‌وه؟
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌م دواییانه گه‌یشتن، له ئیمڕاڵی گۆشه‌گیری له‌سه‌ر ڕێبه‌ری ئێمه توندتر كراوه و زۆر به‌ربه‌ستی ژیانی بۆ دروستكراون. له كاتێكی وه‌هادا بڵاوكرده‌وه‌ی ئه‌و ڕاپۆرته، گومان لای مرۆڤ دروست ده‌كات به‌وه‌ی ئه‌مه له‌پێناو شاردنه‌وه یان پێچه‌وانه‌كردنه‌وه‌ی ئه‌م ڕاستییه‌یه. له كاتێكدا كه فاشیزمی ئاكه‌په-مه‌هه‌په دوژمنایه‌تی خۆیان به هه‌موو شێوه‌یه‌كی توند له به‌رانبه‌ر كوردان پیشان ده‌ده‌ن، ئێمه له ڕابردووه‌وه ده‌زانین شوێنی ده‌ستپێك كه ئه‌م دوژمنایه‌تییه‌ی لێ بكرێت، ئیمڕاڵییه. له‌به‌رئه‌وه، چاوه‌ڕوانی له سی پی تی ده‌كرا كه له بری ئاشكراكردنی ڕاپۆرتێكی به‌ر له دوو ساڵ، كاراكته‌ری فاشیزمی توركیا ببینیێت و قورسایی بخاته سه‌ر كاتی ئێستا. له‌به‌رئه‌وه ڕای گشتیی كورد و هێزه‌دیموكراتییه‌كان باوه‌ڕییان به ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی سی پی تی نییه و ئه‌م ڕاگه‌یه‌نراوه زیاتر خستوونه‌تییه نێو ترس و گومان.
هه‌موو كه‌س ده‌زانێت كه ئه‌ركی سی پی تی بانگكردن نییه. به‌تایبه‌تی بانگێك كه دوای دوو ساڵ كراوه، بێ مانایه و جێی گومانه. سی پی تی له بری ئه‌وه‌ی داوای چاوپێكه‌وتنی خانه‌واده و پارێزه‌ران بكات، ده‌بوایه له‌نێو ٢ ساڵی ڕابردوودا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هه‌وڵی دابوایه. چونكه ئه‌و خاڵانه‌ی سی پی تی ئاشكرایان ده‌كات، به‌پێی پێوه‌ره‌كانی ئه‌نجومه‌نی ئه‌ورووپا تاوانی پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤه. بۆیه ئه‌مه پێشێلكارییه. بۆ كۆتاییهێنان به‌م پێشێلكارییه، ده‌بوایه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بگرێت. یان كۆتایی به‌م پێشێلكارییه هێنابوایه، یانیش وای كردبا كه جێبه‌جێكردنی ئه‌مه فه‌رز بكرێت. نه‌كردنی ئه‌مه به مانای ئه‌وه دێت كه ئه‌ركی خۆی جێبه‌جێ نه‌كردووه. یان كاتێك بابه‌ته‌كه كورد بێت، به‌شێوه‌یه‌كی جووتستانداردی مامه‌ڵه ده‌كات و تاوانه‌كانی توركیا ده‌شارێته‌وه.
ئه‌م بابه‌ته په‌یوه‌ندی به ئه‌نجومه‌نی ئه‌ورووپاشه‌وه هه‌یه. ئه‌نجومه‌نی ئه‌ورووپا ئاگاداره له زه‌خت و پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤ. بۆیه پیشاندانی ئه‌وه‌ی كه ئه‌م زه‌خت و پێشێلكارییانه نابینن، ده‌ریده‌خات كه له جێگه‌ی ئه‌وه‌ی پێوه‌ره‌كانی خۆی به‌بنه‌ما بگرێت، به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندیی سیاسی مامه‌ڵه‌ی كردووه. ئه‌گه‌ر ده‌ڵێن وانییه، كه‌واته پێویسته ئه‌نجومه‌نی ئه‌ورووپا به ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تیی خۆی هه‌ستێت؛ زه‌ختی جه‌سته‌یی و ده‌روونیی ده‌وڵه‌تی تورك له ئیمڕاڵی بوه‌ستێنێت. گه‌لی كورد و هێزه‌دیموكراتییه‌كان هیوادارن ئه‌نجومه‌نی ئه‌ورووپا به به‌رپرسیاره‌تیی خۆی هه‌ستێت.
ژن، لاوان، ته‌وای گه‌له‌كه‌مان و هێزه‌دیموكراتییه‌كان ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی سی پی تی-یان په‌سه‌ند نه‌كرد و گومانه‌كانی خۆیان ده‌ربڕی. پێویسته گه‌لی ئێمه به‌تایبه‌تی ژن، لاوان و هێزه‌دیموكراتییه‌كان له دژی ئه‌م مامه‌ڵه‌یه‌ی سی پی تی و ئه‌نجومه‌نی ئه‌ورووپا بۆ شاردنه‌وه‌ی تاوانه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك هه‌ڵوێست پیشان بده‌ن. چالاكیی دیموكراتیانه ساز بكه‌ن و فشار له‌و لایه‌نانه بكه‌ن.
پێویسته گه‌لی ئێمه و هێزه دیموكراتییه‌كان بزانن كه فاشیزمی ئاكه‌په - مه‌هه‌په دوژمنی كوردانه. هاوشێوه‌ی هه‌موو دوژمنانی كوردان، دوژمنی ڕێبه‌ر ئاپۆشن. له كاتی داگیركردنی عه‌فریندا كه به گه‌شكردنی شۆفێنیزم ئه‌نجامیان دا، زه‌خت و زۆرداریی سه‌ر ڕێبه‌ر ئاپۆیان توند كرد و به‌م شێوه‌یه كاراكته‌ری قڕكه‌ر و مێتینگه‌ری خۆیان پیشان دا. له‌به‌رئه‌وه پێویسته سه‌رنجی گه‌له‌كه‌مان و هێزه‌دیموكراتییه‌كان هه‌میشه له‌سه‌ر بابه‌تی ئاسایش و ته‌ندروستیی ڕێبه‌ر ئاپۆ بێت. گرنگه كه تێكۆشان بۆ ئازادیی ڕێبه‌ر ئاپۆ به‌شێوه‌یه‌كی بێ ناوبڕ به‌رده‌وام بێت. بۆیه پێویسته گه‌لی كورد به بیر و باوه‌ڕی «ئازادیی گه‌لی كورد و ڕێبه‌ر ئاپۆ پێكه‌وه به‌ستراوه» له ساڵی ٢٠١٨‌دا له ته‌ك هه‌موو هێزه‌دیموكراتییه‌كان له دژی فاشیزمی ئاكه‌په-مه‌هه‌په تێكۆشان گه‌ش بكات.
s.m