هاوسه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆما جڤاكێن كوردستان (كه‌جه‌كه) به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و سه‌رنجی خسته سه‌ر شه‌ڕی ئاكه‌په له دژی گه‌لی كورد. كه‌جه‌كه پڕۆسه‌ی شه‌ڕی ٢٤ی ته‌مووزی ٢٠١٥ تا ڕۆژی ئه‌مڕۆی هه‌ڵسه‌نگاند و ڕایگه‌یاند، ئاكه‌په - مه‌هه‌په له ڕووی سیاسی، سه‌ربازی، ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه هه‌ڵده‌وه‌شێت.
كه‌جه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، سوپای توركیا له به‌رانبه‌ر گه‌ریلا شكستی هێناوه. له به‌رانبه‌ر چالاكییه‌كه‌ی ٤ی تشرینی یه‌كه‌م\١٢ی ڕه‌زبه‌ر له ئێلح-یش، پیرۆزبایی له هێزه‌كانی گه‌ریلا كرد.
به‌یاننامه‌ی كه‌جه‌كه:
«ده‌سه‌ڵاتداره‌تیی فاشیستی ئاكه‌په - مه‌هه‌په له ٢٤ی ته‌مووزی ٢٠١٥ به‌دواوه شه‌ڕی سه‌خت كردووه. به‌شێكی گرینگی ئه‌م شه‌ڕه‌ش وه‌ك شه‌ڕی ده‌روونی به‌ڕێوه‌ده‌بات. قه‌یرانه‌كان له ڕووی سیاسی، سه‌ربازی، ئابووری كۆمه‌ڵایه‌تی زیاتر هانی ده‌سه‌ڵاتداره‌تیی فاشیستی ئاكه‌په - مه‌هه‌په ده‌دات بۆ شه‌ڕی ده‌روونی. له ١٥ی ئابی ١٩٨٤ له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی شه‌ڕی گه‌ریلا هه‌ر پارتێك كه هاتووه‌ته سه‌ر حوكم پڕوپاگه‌نده‌ی ئه‌وه‌ی كردووه كه كۆتایی به گه‌ریلا و په‌كه‌كه دێنێت. تورگوت ئۆزال گوتبووی ٣ - ٤ باندن، سه‌رۆك وه‌زیری ساڵانی ١٩٩٠ تانسۆ چیله‌ر هه‌موو ڕۆژێك ده‌یگوت، كۆتایی پێدێت. له دوای پیلانگێڕیی دژی ڕێبه‌ر ئاپۆ هه‌موو به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی یه‌ك به یه‌ك كۆتایی هاتنی په‌كه‌كه‌یان ڕاگه‌یاند. ته‌یب ئه‌ردۆغان كه له هه‌ڵبژاردنی ٢٠٠٢ بردیه‌وه، گوتی بیر له‌وه مه‌كه‌نه‌وه كه كێشه‌ی كورد نییه. به‌ڵام بزووتنه‌وه‌ی ئازادیی كورد هه‌موو ساڵێك له ڕووی ئایدیۆلۆژی، سه‌ربازی و سیاسییه‌وه زیاتر گه‌وره بوو. ئه‌مڕۆ له پڕۆسه‌ی شه‌ڕی جیهانیی سێیه‌مدا هێزێكه كه كاریگه‌ری له هه‌موو پایه سیاسییه‌كان ده‌كات.
كوده‌تا له دژی گه‌لی كورد و هێزه‌دیموكراتییه‌كان كرا
كوده‌تای فاشیستی ڕاسته‌قینه دوای هه‌وڵدانی كوده‌تای ١٥ی ته‌مووز، له ٢٠ی ته‌مووزدا به ڕاگه‌یاندنی باری نائاسایی كرا. هاوپه‌یمانه‌تیی فاشیست ده‌ڵێت ئه‌و كوده‌تایه له دژی ئه‌ندامانی فه‌تحوڵا گوله‌ن كراوه، به‌ڵام له ڕاستیدا ئه‌م كوده‌تایه له دژی هێزه دیموكراتییه‌كان و تێكۆشانی ئازادیی كوردان كراوه. له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی كات ده‌ركه‌وتووه كه كوده‌تاكه له دژی گه‌لی كورد و هێزه دیموكراتییه‌كان كراوه.
ده‌یانه‌وێت به شه‌ڕی ده‌روونی خۆیان به هێزدار پیشان بده‌ن
له‌م شه‌ڕه‌دا له دژی گه‌لی كورد و هێزه دیموكراتییه‌كان، لایه‌نی گرینگ شه‌ڕی ده‌روونییه. ئه‌ردۆغان هه‌موو ڕۆژێك ده‌ڵێت ئێمه ئه‌وه‌نده‌مان لێ داون و هه‌ژمار بڵاوده‌كاته‌وه. هه‌موو ڕۆژێك هه‌واڵی درۆ بڵاوده‌كاته‌وه و هه‌وڵ ده‌دات وره‌ی گه‌لی كورد خرا بكات. هه‌وڵ ده‌دات له ڕێی شه‌ڕه ده‌روونییه، قه‌یرانی سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری له‌به‌رچاو بشارێته‌وه.
گه‌ریلا گورزی تووندیان لێ ده‌دات
گه‌ریلا هه‌ر ڕۆژ به چالاكیی جیاواز، گورز له سوپای تورك ده‌دات و به‌رخۆدانی گه‌وره پیشان ده‌دات. گه‌ریلا دوایین جار له‌و شوێنه‌ی كه سوپای تورك نه‌یهێشت ئه‌و گه‌نجه‌ی تێدا به‌خاك بسپێردرێت كه له‌پێناو ڕێبه‌رایه‌تی خۆی سووتاندبوو، چالاكییه‌كی گه‌وره‌ی ئه‌نجام دا و وه‌ڵامێكی تووندی دایه ده‌وڵه‌تی تورك.
له ئێلح ده‌وڵه‌ت هه‌موو ڕۆژێك فشاره‌كانی زیاد ده‌كات و هێرش ده‌كاته سه‌ر ته‌رمه‌كان. ئێمه پیرۆزبایی له گه‌ریلاكان و فه‌رمانداره‌تیی هه‌رێمه‌كه ده‌كه‌ین كه ئه‌و چالاكییه‌كیان ئه‌نجام داوه و هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازین. گه‌ریلا، گه‌له‌كه‌مان، دۆسته‌كانیان و هه‌موو هێزه دیموكراتییه‌كان خۆڕاده‌گرن و تێكۆشانی خۆیان گه‌شتر ده‌كه‌ن.
ته‌مه‌نی ئاكه‌په - مه‌هه‌په كه‌می ماوه
فاشیزمی ئاكه‌په - مه‌هه‌په هه‌ر ڕۆژ به شه‌ڕی تایبه‌ت و درۆی ده‌روونی هه‌وڵ ده‌دات ته‌مه‌نی خۆی درێژ بكاته‌وه، به‌ڵام پێویسته بزانێت كه ته‌مه‌نێكی كه‌می ماوه. له‌گه‌ڵ به‌رخۆدان، قه‌یرانی سیاسی، سه‌ربازی و ئابووری قوڵتر ده‌بێته‌وه و كۆتایی به ده‌سه‌ڵاتداره‌تیی ئاكه‌په و مه‌هه‌په ده‌هێنرێت. له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه داوا له گه‌لی كورد و دۆسته‌كانیان ده‌كه‌ین كه له به‌رانبه‌ر هاوپه‌یمانه‌تیی فاشیستی ئاكه‌په و مه‌هه‌په تێكۆشانی خۆیان گه‌شتر بكه‌ن.»
s.m