له په‌یامه‌كه‌ی كه‌جه‌كه‌دا هاتووه، «٢٤ی ئه‌یلوول، ٢٢هه‌مین ساڵیادی كۆمه‌ڵكوژیی ساڵی ١٩٩٦ی ئامه‌ده. ئێمه به ڕێز و منه‌تدارییه‌وه یادی ١٠ هاوڕێمان ده‌كه‌ینه‌وه كه به ته‌خته‌ی بزمارڕێژكراو سه‌ریان ته‌قێنرا و شه‌هید بوون. به‌ڵێن ده‌ده‌ین كه بیركردن و به‌رخۆدانی ئه‌وان له تێكۆشانی خۆماندا به‌رجه‌سته بكه‌ین و كورستانی ئازاد، توركیای دیموكراتیك و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوینی دیموكراتیك بونیاد بنێین.»
كه‌جه‌كه به‌بیری خسته‌وه كه به‌ر له ٢٢ ساڵ به بزمار و پارچه‌ئاسن هێرش كراوه‌ته سه‌ر زیندانییان و زیهنیه‌تی ئه‌و ڕۆژه له ڕۆژی ئه‌مڕۆشدا له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی فاشیستی ئاكه‌په - مه‌هه‌په نوێنه‌رایه‌تی ده‌كرێت.
په‌یامی كه‌جه‌كه:
«٢٤ی ئه‌یلوولی ١٩٩٦، كه ڕۆژی دیده‌نیی زیندانییان بوو، زیندانییه‌كان خرانه ڕێڕه‌وه‌كانی زیندان، سه‌رباز و پاسه‌وانه‌كان به ته‌خته‌ی بزمارڕێژكراو و پارچه‌ئاسن هێرشیان كرد و ١٠ زیندانیی شۆڕشگێڕیان كوشت و ده‌یانی دیكه‌شیان بریندار كرد. به‌شێك له‌و زیندانییانه كه‌مئه‌نده‌م بوون و له هه‌موو ژیانیاندا ڕووبه‌ڕووی نه‌خۆشیی قورس بوونه‌ته‌وه. ساڵی ١٩٩٦ هه‌روه‌ها سه‌رده‌مێكی وه‌ها بوو كه هێرشه‌كانی سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی ئازادیی كورد زیادیان كردبوو. ئه‌و ساڵانه هێرش، ئه‌شكه‌نجه و زه‌خت له‌سه‌ر زیندانییانی په‌كه‌كه و زیندانییانی شۆڕشگێڕی توركیا زیاد بووبوون. كۆمه‌ڵكوژیی ١٩٩٦ له زیندانی ئامه‌د ده‌ریخستووه كه هێزه فاشیسته قڕكه‌ره‌كان ده‌توانن چی بكه‌ن. كۆمه‌ڵكوژیی زیندانه‌كه له ٢٤ی ئه‌یلوولی ١٩٩٦ بووه هه‌نگاوی سه‌ره‌تا بۆ كۆمه‌ڵكوژیی ١٩ی كانوونی یه‌كه‌می ٢٠٠٠ له زیندانه‌كانی توركیا.
ئه‌وانه‌ی كه كۆمه‌ڵكوژیی ٢٤ی ئه‌یلوولی ١٩٩٦ و ١٩ی كانوونی یه‌كه‌می ٢٠٠٠یان كرد، سزا نه‌دران و ئه‌وانه‌ی سزای سووكیشیان بۆ بڕایه‌وه نه‌خرانه زیندانه‌كان. به‌پێچه‌وانه‌وه، ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌م كۆمه‌ڵكوژییانه‌یان كردووه ئه‌ركی گه‌وره‌یان پێدرا و خه‌ڵات كران. فاشیزمی ١٢ی ئه‌یلوولی ١٩٨٠ و سیاسه‌ته شه‌ڕخوازییه چه‌په‌ڵه‌كانی ساڵانی ١٩٩٠ له زیندانه‌كانی توركیا و كوردستان، ئه‌مڕۆش له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی فاشیستی ئاكه‌په - مه‌هه‌په‌وه به‌رده‌وامی پێده‌درێت.
هێرش بۆ سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان له به‌ندیخانه‌ی تاكه‌كه‌سیی ئیمڕاڵی، كاراكته‌ری فاشیستی ده‌سه‌ڵاتی ئاكه‌په - مه‌هه‌په ده‌رده‌خات. ئه‌م هێرشه هه‌روه‌ها هێرشه له‌سه‌ر گه‌لی كورد، گه‌لانی توركیا و هێزه دیموكراتییه‌كان. هه‌ر وه‌ك چۆن هه‌موو زیندانه‌كان بوونه‌ته ناوه‌ندی زوڵم، توركیا و كوردستان بۆ گه‌لی كورد و هێزه دیموكراتییه‌كان بوونه‌ته زیندانی سه‌ركراوه. كرده‌وه هه‌ڕه‌مه‌كییه‌كان له زیندانه‌كان، له كوردستان و هه‌موو توركیا به‌رده‌وامن.
ئه‌وانه‌ی كه ٢٤ی ئه‌یلوول سه‌ری زیندانییانیان به ته‌خته‌ی بزمارڕێژ پارچه كرد و ١٩ی كانوونی یه‌كه‌م زیندانییه‌كانیان به ساخی سووتاندن، ئه‌مڕۆ له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی فاشیستی ئاكه‌په - مه‌هه‌په‌وه نوێنه‌رایه‌تییان ده‌كرێت. ئه‌وانه‌ی ده‌یانویست له‌و ساڵانه‌دا به زۆرداری تێكۆشانی ئازادی و دیموكراتیی گه‌لی كورد و گه‌لانی توركیا بچه‌وسێننه‌وه، ئه‌مڕۆش له‌سه‌ر هه‌مان ڕێگه‌ن. له زیندانی ئامه‌د، نه ساڵانی ١٩٨٠ و نه ساڵی ١٩٩٠یش زیندانییان ته‌سلیمی ئه‌م فاشیزمه نه‌بوون. به به‌رخۆدان، له‌پێناو تێكۆشانی گه‌ل و گه‌ریلا بوونه‌ته به‌های سه‌ره‌كی و وره. ئه‌مڕۆ به‌رخۆدانه‌كان له هه‌موو زیندانه‌كان، هێزی سه‌ره‌كیی وره‌ی گه‌لی كورد و هێزه دیموكراتییه‌كانن.
ئێمه هه‌رگیز هاوڕێیانی خۆمانمان له‌بیر نه‌كردووه كه له ٢٤ی ئه‌یلوول به دڕندانه‌ترین شێوه شه‌هید كران، بریندار بوون و كه‌مئه‌ندام بوون. ئه‌وان له تێكۆشانی ئازادیی ئێمه‌دا ده‌ژین كه له توركیا، كوردستان و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین گه‌ش ده‌بێت. ئه‌وان كاتێك شه‌هید بوون كه باوه‌ڕیان به كوردستانی ئازاد هێنا، ئه‌مڕۆ ئه‌مه بووه‌ته ئامانجێك كه به‌دیهێنانی نزیكه. به ئیراده‌ی به‌رخۆدان و به باوه‌ڕی ئه‌و هه‌ڤاڵانه به‌دڵنیاییه‌وه فاشیزمی ئاكه‌په - مه‌هه‌په ده‌شكێنرێت و كوردستانی ئازاد به‌دڵنیاییه‌وه به‌دی ده‌هێنرێت.»
s.m