كه‌ركووك؛ ئەنجامی کەمپینی «ئێمه‌ش لەگەڵتانین» ڕاگەیەندرا
کەمپینی «ئێمەش لە گەڵتانین» بۆ پشتگیریی بەرخۆدانی عەفرین لە کەرکووک، دوای دوو هەفتە لە کارەکانی، ئەمرۆ ئەنجامی كه‌مپینه‌كه‌ی ڕاگه‌یاند.
کەمپینی «ئێمەش لە گەڵتانین» بۆ پشتگیریی بەرخۆدانی عەفرین لە کەرکووک، دوای دوو هەفتە لە کارەکانی، ئەمرۆ ئەنجامی كه‌مپینه‌كه‌ی ڕاگه‌یاند.
ئەمڕۆ (٥ی مارس\١٤ی ڕه‌شه‌ممه) لە ناوەندی دایه‌لۆگی شاری کەرکووک، بەبەشداری ژمارەیەک لە چالاکان و ڕۆشنبیرانی شارەکە، ئەنجامی کۆتایی کەمپینی «ئێمەش لەگەڵتانین» ڕاگەیه‌ندرا.
توانا قاسم، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ئاماده‌كاری كه‌مپینه‌كه ڕاگه‌یه‌ندراوی کۆتایی کەمپینەکەی خوێنده‌وه و بڕی ئه‌و هاوکاریانەی ئاشكرا كرد كه كه‌مپینه‌كه كۆی كردۆته‌وه.
«هاوڵاتیانی باشووری کوردستان لە دۆخێکی ئابووری، ئەمنی و دەروونی خراپ‌دا دەگوزرێنن، لەگەڵ ئەوەشدا لەم هەڵـمەتەدا بە هاوکاری خێرخوازانی نەتەوەکەمان، توانرا بڕی ٨ ملیۆن و ٦ هەزار دیناری عێراقی و ٥ هه‌زار و ٩٥٠ دۆلاری ئه‌مه‌ریكی له‌گه‌ڵ ٣ كارتۆن ده‌رمان كۆبكرێته‌وه.»
لە ڕاگەیەندراوی كه‌مپینه‌كه‌دا، كۆمیته‌ی ئاماده‌كار دەستخۆشی لەو ڕوناکبیر، مامۆستا، وەرزشکار، فێرخواز فەرمانبەر، کاسبکار و خاوەنکارانهی كردووه كه به‌شدارییان له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا كردووه.
کەمپینی «ئێمەش لەگهڵتانین» بەدەستپێشخهری چالاکان، و ڕێكخراوه‌كانی کۆمەڵگه‌ی سیڤیل لە ١٩ی شوباتی ٢٠١٨\٢٨ی ڕێبه‌ندان له كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕاگه‌یه‌ندرا. ئامانجی كه‌مپینه‌كه كۆكردنه‌وه‌ی هاریكاریی مادی و ده‌رمان بوو بۆ گه‌لی عه‌فرین و به‌رخۆدانی عه‌فرین.
s.m