كه‌ركووكییه‌كان لەسەر قەڵای کەرکووک نەورۆزیان پیرۆز کرد
لەسەر قەڵای کەرکووک بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی شارەکە یادەکانی ڕاپەڕین و نەورۆز پیرۆز كران.
لەسەر قەڵای کەرکووک بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی شارەکە یادەکانی ڕاپەڕین و نەورۆز پیرۆز كران.
لە ژێر چاودێرییەکی تووندی ئەمنیدا، پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ٢٠ی ئادار\٢٩ی ڕه‌شه‌مه له‌سه‌ر قه‌ڵای كه‌ركووك ئاگری نەورۆز به به‌شداریی هه‌موو حیزبە کوردییه‌كان، له لایه‌ن گه‌لی كه‌ركووكه‌وه كرایه‌وه.
هاوكات یادی ڕاپەڕینی ٢٠ی ئاداری ساڵی ١٩٩١ی خەڵکی کەرکووک دژی ڕژێمی بەعس كرایه‌وه. گه‌لی كه‌ركووك هه‌ردوو بۆنه‌كه‌ی به جۆشوخرۆشه‌وه پیرۆز كرد.
هه‌رچه‌نده له ڕۆژانی ڕابردوودا، ئەرشەد ساڵحی سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی و ئاڵقه‌له‌گوێی میتی تورك و به‌شێك له عەرەبە شۆڤینیەکان به‌فه‌رمی داواكارییان ئاراسته‌ی ڕاکان سەعید پاڕێزگاری کەرکووک به‌وه‌كاله‌ت كرد بۆ ئه‌وه‌ی هاوكات له‌گه‌ڵ یادی نه‌ورۆز و ڕاپه‌ڕین ئه‌وان ئاهه‌نگی حیزبی له‌سه‌ر قه‌ڵاكه ساز بكه‌ن. ئه‌م داواكارییه بۆ گێره‌شێوێنی و تێكدانی جه‌ژنی نه‌ورۆز بوو. به‌ڵام گه‌لی كه‌ركووك پیلانه‌كه‌یان پووچه‌ڵ كرده‌وه.
s.m