كه‌نه‌كه: خاوه‌نداره‌تی له نیشتیمانپه‌روه‌رێكی وه‌ك د. كامه‌ران به‌رواری بكه‌ن
کەنەکە ئیدانەی هێرشەکەی سەر د. كامه‌ران بەرواری دەکات و داوا له گه‌لی باشووری كوردستان ده‌كات خاوه‌نداره‌تی له نیشتیمانپه‌روه‌رێكی وه‌ك د. كامه‌ران به‌رواری بكه‌ن.
کەنەکە ئیدانەی هێرشەکەی سەر د. كامه‌ران بەرواری دەکات و داوا له گه‌لی باشووری كوردستان ده‌كات خاوه‌نداره‌تی له نیشتیمانپه‌روه‌رێكی وه‌ك د. كامه‌ران به‌رواری بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان - كه‌نه‌كه ده‌رباره‌ی ئه‌و هێرشەی کە دوێنێ لە شارۆچکەی زاخۆی سەر بە پارێزگه‌ی دهۆک کرایە سەر د. كامه‌ران بەرواری، سەرۆکی لیستی نەوەی نوێ له پارێزگه‌ی دهۆك، هاوسەرۆکی بەرەی دیموکراسیی گەل و ئەندامی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان - کەنەکە و بریندار كرا، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
كه‌نه‌كه ئەو هێرشه بۆ سەر كامه‌ران بەرواری بەتوندیی ئیدانه دەکات و ڕایدەگەیەنێت: ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی کە پەنا بۆ زەبروزەنگ و توندوتیژی دەبەن، ترسنۆک و دۆڕاون.
هەر ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: كامه‌ران بەرواری لە چوارچێوەی کولتووری دیموکراتیدا مافی خۆی له خه‌باتی هەڵبژاردن بەکارهێناوە، ئەوانەی کە لە ئەڵتەرناتیڤی سیاسی دەترسن، دەیانەوێت لە ڕێگه‌ی زەبروزەنگەوە فرەلایەنی و فرەڕەنگی لە سیاسەتدا نەهێڵن و بەو شێوەیە دەسەڵاتداره‌تیی خۆیان بسه‌پێنن.
«د. کامه‌ران بەرواری لە دەڤەری بادینان، بەگشتیی لە باشوور، باکوور، ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە دیدی نەتەوەیی، نیشتیمانیی، ڕۆشنبیری و دیموکراتیی خۆیه‌وه بووە بە کەسایەتییەکی ئازاد. ئەوانەی هێرشیان كردۆته سه‌ر د. کامه‌ران بەرواری، لەو ڕاستییە دەترسن و ئامانجیان ئه‌وه‌یه لە ڕێگه‌ی ئەو هێرشانه‌وه، پەیام بە خەڵکی بادینان بدەن کە دەبێت سەری خۆیان لە بەردەم دەسەڵاتداره‌تیی زەبروزەنگ دانەوێنن. لە جیاتی ئەوەی لە ناوچەکانی بارزان، برادۆست و شوێنی دیکەی بادینان ڕێگری له سوپای تورکیا بكه‌ن، دێن و هێرش ده‌كه‌نه سەر کوردێکی نیشتیمانپەروەری ناسراو. ئەمە تێگەیشتنێکە کە دژی بەرژەوەندیی نەتەوەییە و خزمەت بە داگیرکەران دەکات.»
کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان - كه‌نه‌كه داوا لە گەلی کورد لە باشوور و بەتایبەتی خەڵکی بادینان دەکات کە سەری خۆیان لە به‌رانبه‌ر زوڵم و زۆرداری دانەنەوێنن و خاوەنداره‌تیی لە کەسایەتیی وەکو د. کامه‌ران بەرواری بکەن. كه‌نه‌كه داواش له لایەنە سیاسییەکانی باشووری کوردستان ده‌كات کە ڕێگه نەدەن لەم هەڵبژاردنانەدا خوێن بڕژێت.
s.m