كه‌نه‌كه: هێرشی سه‌ر عه‌فرین، هێرشی سه‌ر هه‌موو كوردستانه
كه‌نه‌كه ڕایگه‌یاند، ده‌وڵه‌تی توركیا دوژمنی سه‌ره‌كی گه‌لی كورده. له دژی هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر عه‌فرین داوا له گه‌لی كورد ده‌كه‌ین به هه‌موو شێوه‌یه‌ك خاوه‌نداری له عه‌فرین بكه‌ن.
كه‌نه‌كه ڕایگه‌یاند، ده‌وڵه‌تی توركیا دوژمنی سه‌ره‌كی گه‌لی كورده. له دژی هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر عه‌فرین داوا له گه‌لی كورد ده‌كه‌ین به هه‌موو شێوه‌یه‌ك خاوه‌نداری له عه‌فرین بكه‌ن.
ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان - كه‌نه‌كه، ده‌رباره‌ی هێرشه داگیركه‌رییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه:
«ماوه‌یه‌كی درێژه گه‌مارۆی عه‌فرینیان داوه و هێزێكی زۆریان له ده‌وروبه‌ری عه‌فرین جێگیر كردووه. له‌م هێرشانه‌دا ده‌وڵه‌تی توركیا ته‌نیا نییه، به‌ڵكو چه‌ته‌كانی سوپای ئازادی سووریاشی له‌گه‌ڵه. ده‌وڵه‌تی تورك له هێرشه‌كانی دا سیڤیل و شه‌ڕڤان، هه‌رێمه سه‌ربازی و سیڤیلنشینه‌كان له یه‌كتر جیا ناكاته‌وه و به گشتی عه‌فرین و گه‌لی هه‌رێمه‌كه ده‌كاته ئامانج.»
ده‌وڵه‌تی تورك دوژمنی سه‌ره‌كیی گه‌له‌كه‌مانه
له ڕاگه‌یانراوه‌كه‌یدا، كه‌نه‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، ده‌وڵه‌تی تورك دوژمنی سه‌ره‌كیی گه‌لی كورده و له هه‌ر شوێنێك بێ دوژمنایه‌تی ده‌ستكه‌وته‌كانی كوردان ده‌كات.
«له ڕۆژهه‌ڵات، هاریكاری ڕژێمی ئێرانه، له باشوور له‌نێو هه‌موو پیلانه‌كانی دژ به كوردانه، له ڕۆژئاڤا به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هێرشكاره، له باكوور سیاسه‌تی تواندنه‌وه، نكۆڵی و له‌ناوبردن به‌ڕێوه‌ده‌بات، له سه‌رانسه‌ری جیهانیش دیپلۆماسییه‌كه‌یان له‌سه‌ر بنه‌مای له‌ناوبردنی كوردانه. پێویسته هه‌ر كوردێك ئه‌و ڕاستییه بزانێت، ببینێت و له به‌رانبه‌ریدا هه‌ڵوێست وه‌رگرێت.»
هاوشێوه‌ی كۆبانێ، پێویسته به یه‌كێتی و یه‌كده‌نگی عه‌فرین بپارێزین
كه‌نه‌كه ڕاشیگه‌یاند:
«عه‌فرین كوردستانه، هێرشه‌كه ته‌نها دژی عه‌فرین نییه، دژی هه‌موو كوردستانه. ده‌بێ گه‌له‌كه‌مان له چوار پارچه‌ی كوردستان و هه‌نده‌ران له دژی ئه‌م هێرشه بوه‌ستێته‌وه. پێویسته لاوانی كوردستان بچنه ڕیزه‌كانی پاراستنه‌وه. ده‌بێ به به‌رخۆدان و چالاكییه‌كانمان، به كار و خه‌باتمان ده‌نگی خۆمان بگه‌یه‌نینه سه‌رانسه‌ری جیهان. هه‌ر وه‌ك چۆن به یه‌كێتی و یه‌كده‌نگی كۆبانێمان پاراست، پێویسته به هه‌مان شێوه عه‌فرینیش بپارێزین و هێرشه‌كانی دوژمن تێكشكێنین. ئه‌و ده‌رفه‌ت و وزه‌یه‌مان هه‌یه.»
ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان به توندی هێرشه‌كانی سه‌ر عه‌فرین ئیدانه ده‌كات و ڕایگه‌یاند: «ئێمه له به‌رانبه‌ر ئه‌م هێرشه دڕندانه‌یه ڕاده‌وه‌ستین و له‌گه‌ڵ شه‌ڕڤانه‌كانمان ده‌بین له عه‌فرین. ئێمه ئه‌م دۆسیه‌یه ده‌كه‌ینه ڕۆژه‌ڤی هه‌موو جیهان.»
بانگه‌وازی بۆ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، هاوپه‌یمانه‌تیی دژه داعش و هێزه جیهانییه‌كان
كه‌نه‌كه له به‌یاننامه‌كه‌یدا، داوای له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، هاوپه‌یمانه‌تی دژه داعش و هێزه جیهانییه‌كان كردووه، چاویان له به‌رانبه‌ر ئه‌و هێرشه ناڕه‌وا و سته‌مكارانه‌یه نه‌گرن و له دژی بوه‌ستن. كه‌نه‌كه داواشی له دۆستانی گه‌لی كورد، ڕای گشتیی جیهان و كه‌سانی خاوه‌ن ویژدان كرد كه بچنه به‌ره‌ی گه‌لی عه‌فرینه‌وه.
ش. م