كه‌نه‌كه په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی به‌رهه‌م ساڵح كرد
كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان (كه‌نه‌كه) به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی به سه‌رۆك كۆماری عێراقی فیدڕاڵ، په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی به‌رهه‌م ساڵح كرد.
كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان (كه‌نه‌كه) به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی به سه‌رۆك كۆماری عێراقی فیدڕاڵ، په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی به‌رهه‌م ساڵح كرد.
ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌نه‌كه به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی به‌رهه‌م ساڵح به سه‌رۆك كۆماری عێراق په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی ناوبراو كرد. له په‌یامه‌كه‌دا هاتووه، «بە هەڵبژاردنی بەڕێزتان بۆ سەرۆک کۆماری عێراق، ئێمە وەک کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان بە شادمانیەوە پێشوازی لەو بڕیارە دەکەین و لە دڵەوە پیرۆزباییتان لێ دەکەین.»
«هیواخوازین هەڵبژاردنی بەڕێزتان ببێتە مایەی دیموکراسی و سەقامگیریی بۆ عێراق. هیوای گەلی ئێمەش ئەوەیە کە لەم خولەی سەرۆك کۆماریی ئێوەدا، سەرەتا مادەی ١٤٠ی دەستووری عێراق و هەموو کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق چارەسەر بکرێن.
ئێوە ماوه‌یه‌كی درێژە لەنێو بزووتنەوەی رزگاریخوازی کوردستاندا جێگاتان هەیە و خاوەن ئەزموونن. عێراقیش بە کوردستانەوە لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، لە قەیران و ئاڵۆزی قووڵدان. ئاشکرایە پرسی کورد لە تەواوی ناوجەکەدا بۆتە هۆکاری ئاڵۆزی و نائارامیی. هەتاکو پرسی کورد بە شێوازێکی دادپەروەرانە چارەسەر نەبێت، ئاشتی و ئارامی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ئەستەمە. هیوای ئێمە ئەوەیە کە ئێوە هەمیشە ئەو راستییە لە بەرچاو بگرن و بۆ چارەسەرێکی ئاشتیانە و دادپەروەرانەی پرسی کورد لە سەرانسەری رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، خاوەنی هەڵوێست و چالاکی بن.»
s.m