ئاكه‌په له ناوچه‌ی ڕێی ئارمووش-ی سه‌ر به شاری وان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ساز كرد و كاندیده‌كانی خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان له‌و ناوچه‌یه ناساند. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا زۆرترین قسه له‌سه‌ر ئه‌وه كرا كه ئه‌گه‌ر له هه‌ڵبژاردندا سه‌ركه‌ون، ته‌نده‌ری پڕۆژه‌كان ته‌نیا ده‌ده‌نه لایه‌نگر و ده‌نگده‌ره‌كانی خۆیان.
«ئێمه خه‌باتكارانی ده‌به‌په‌مان ده‌ركرد»
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ١٧ كاندید به‌شدار بوون. ئه‌ندامێكی ئاكه‌په به ناوی جافه‌ر كاراكۆچ گوتی: «سیاسه‌ت ڕاستگۆییه. ئه‌گه‌ر هه‌ڵیشنه‌بژێردرێم ده‌ست له كار به‌رناده‌م. له ڕووی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی ته‌نده‌ری پڕۆژه‌كان ئێمه هاریكاری لایه‌نگرانی خۆمان ده‌كه‌ین. ئێمه هه‌زاران خه‌باتكاری ده‌به‌په (پارتی هه‌رێمه‌دیموكراتییه‌كان)مان له‌سه‌ر كار ده‌ركرد، مه‌گه‌ر كارێكی خراپمان كردووه؟ كێ ده‌نگ به پارته‌كه‌م بدات، له‌گه‌ڵ ئه‌و كار ده‌كه‌م. كێ ده‌نگ بداته پارته‌كه‌ی من، ئێمه ئه‌و وه‌رده‌گرین. باوكیشم ئه‌گه‌ر لایه‌نگرم نه‌بێت، نایناسم.»
s.m