دیوانی هاوسه‌رۆكایه‌تیی كۆنگره‌ی گه‌ل به‌بۆنه‌ی بیسته‌مین ساڵیادی پیلانگێڕیی نێونه‌ته‌وه‌یی ٩ی تشرینی یه‌كه‌م\١٧ی ڕه‌زبه‌ر په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه. له په‌یامه‌كه‌دا ئیدانه‌ی هه‌موو ئه‌و هێزانه‌ی كردووه كه به‌شداربوون له پیلانگێڕییه‌كه و له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی چه‌په‌ڵی خۆیان ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالانیان به دیل گرت و خه‌یاڵی ئازادیی گه‌لانی كوردستانیان كرده ئامانج.
له په‌یامه‌كه‌دا یادی هه‌موو ئه‌و شه‌هیدانه كراوه‌ته‌وه كه به درووشمی «ئێوه ناتوانن ڕۆژی ئێمه تاریك بكه‌ن» چالاكیی فیداییان له‌پێناو ئۆجالان ئه‌نجام دا. كۆنگره‌ی گه‌ل ده‌ستنیشانی كردووه، «ئێمه ئه‌وان هه‌رگیز له‌بیر ناكه‌ین. به ڕێبه‌رایه‌تییه‌كی ئازاد و كوردستانێكی ئازاد خه‌ونه‌كانیان به‌دیدێنین.»
«پیلانگێڕی شكستی هێنا؛ شۆڕشی هاوچه‌رخ پێشكه‌وت»
له په‌یامه‌كه‌ی كۆنگره‌ی گه‌لدا هاتووه، « پیلانگێڕیی نێونه‌ته‌وه‌یی ٩ی تشرینی یه‌كه‌می ١٩٩٨ كه له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیان گه‌لی كوردیان كرده قوربانی، له‌پێناوی به‌دیهێنانی پیلانه هه‌رێمییه‌كه‌یان به ئامانجی خۆیان نه‌گه‌یشتن. ئامانجی سه‌ره‌كیی ئه‌م پیلانگێڕییه ئه‌وه بوو كه له كه‌سایه‌تیی ڕێبه‌ر ئاپۆدا بزووتنه‌وه‌ی ئازادیی كوردستان له‌ناوببه‌ن یان بیخه‌نه ژێر كۆنتڕۆڵی خۆیان. به‌ڵام به ئه‌نجام نه‌گه‌یشتن. له بری له‌ناوچوون، به ڕوانگه‌ی ئازادیخوازیی ڕێبه‌ر ئاپۆ به به‌رخۆدانی مێژوویی له ئیمڕاڵی تێكۆشانی ئازادی ده‌ربازی كوردستان بوو و وه‌های كرد ببێته تێكۆشانی گه‌لانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین. له باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا وه‌ك شۆڕشی هاوچه‌رخ چه‌سپا. له‌گه‌ڵ ڕوانگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی، دیموكراتیك، ژینگه‌پارێزی كه خۆی به ئازادیی ژن ده‌سپێرێت، له ته‌واوی جیهان بووه ده‌نگی مرۆڤایه‌تیی پێشكه‌وتوو.»
«ناوه‌نده نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان ڕه‌وایه‌تییان به گۆشه‌گیری دا»
كۆنگره‌ی گه‌ل ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، هه‌رچه‌نده له‌م واتایه‌دا پیلانگێڕیی نێونه‌ته‌وه‌یی به ئامانجی خۆی نه‌گه‌یشتووه، به‌ڵام هێشتا به‌رده‌وامه و هه‌تا ڕێبه‌ر ئاپۆ ئازاد نه‌بێت به‌رده‌وام ده‌بێت.
«له بیسته‌مین ساڵیادی پیلانگێڕیی ٩ی تشرینی یه‌كه‌مدا رێبه‌ر ئاپۆ له ئیمڕاڵی له‌نێو هه‌لومه‌رجی گۆشه‌گیری دایه. سیاسه‌تی گۆشه‌گیری پارچه‌یه‌كه له‌م پیلانگێڕییه و سی پی تی-ش ڕاسته‌وخۆ به‌رپرسیاره‌تی تێدا هه‌یه. هه‌رچه‌نده گۆشه‌گیری له دژی په‌یمانی مافه‌كانی مرۆڤی ئه‌ورووپا و مافه گه‌ردوونییه‌كانی مرۆڤه، به‌ڵام سی پی تی (ڕێكخراوی به‌رگرتن له ئه‌شكه‌نجه‌ی سه‌ر به یه‌كێتیی ئه‌ورووپا) له دژی ئه‌مه به بێده‌نگبوونی ڕه‌وایه‌تی به گۆشه‌گیری ده‌دات. بڕیاری نه‌رێنیی دادگه‌ی مافه‌كانی مرۆڤی ئه‌ورووپا كه ڕێكخراوێكی سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی ئه‌ورووپایه، ده‌رباره‌ی سكاڵایه‌ك كه به‌ر له ٨ ساڵ له به‌رانبه‌ر ئه‌شكه‌نجه‌دانی ڕێبه‌ر ئاپۆ تۆمار كراوه، ڕه‌وایه‌تی به گۆشه‌گیریی سه‌ر ئیمڕاڵی ده‌دات و جه‌ساره‌ت ده‌داته ته‌یب ئه‌ردۆغان. ئه‌مه هه‌موو به‌و مانایه دێت كه هه‌لومه‌رجی گۆشه‌گیریی سه‌ر ئیمڕاڵی له‌وه‌ش زیاتر ده‌كه‌ن.»
له درێژه‌ی په‌یامه‌كه‌یدا كۆنگره‌ی گه‌ل ڕایگه‌یاندووه، «ئه‌و گۆشه‌گیرییه‌ی ئێستا له دژی ڕێبه‌ر ئاپۆ ده‌كرێت، ئه‌شكه‌نجه‌یه. له‌نێو هه‌لومه‌رجی گۆشه‌گیریدا سزای ٦ مانگه‌ی دیسپلین ده‌سه‌پێنرێت. بێده‌نگیی سی پی تی له دژی ئه‌مه، به هیچ شێوه‌یه‌ك قبووڵ ناكرێت. پێویسته به‌دڵنیاییه‌وه له‌م كاته‌دا خاوه‌نداره‌تی له ڕێبه‌ر ئاپۆ بكه‌ین. هه‌فته‌ی داهاتوو بۆ ئیدانه‌كردنی پیلانگێڕیی ٩ی تشرینی یه‌كه‌م چالاكیی به‌رفره‌وان ساز ده‌كرێن. له چوارچێوه‌ی خاوه‌نداره‌تی كردن له ڕێبه‌ر ئاپۆ، ئێمه داوای به‌شدارییه‌كی كارا له هه‌موو كه‌س ده‌كه‌ین.»
«به ئامانجی ئیدانه‌كردنی پیلانگێڕیی ٩ی تشرینی یه‌كه‌م به پێشه‌نگیی ته‌ڤگه‌ری ژنانی كوردستان له ئه‌ورووپا (TJK-E) ڕۆژی ٩ی تشرینی یه‌كه‌م\١٧ی ڕه‌زبه‌ر له به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی ئه‌ورووپا له ستراسبۆرگ، هه‌روه‌ها هه‌مان ڕۆژ له به‌رده‌م كۆمسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له برۆكسل چالاكی سازده‌كرێن. داوا له هه‌موو كه‌س ده‌كه‌ین له دژی ڕژێمی فاشیستی ده‌وڵه‌تی تورك به‌گوڕ و تینه‌وه به‌شداری له چالاكییه‌كاندا بكه‌ن.»
s.m