لاهور شیخ جەنگی: هاوپەیمان لە هەر ئاڵۆزیکی ناوچەکە بەرپرسن
لاهور شێخ جەنگی بەرپرسی ئاژانسی پاراستن و زانیاری ڕایگەیاند: بەکشانەوە هێزی ئەمریکا لە سەر سنوری باکوری سوریا ئاڵۆزی دروست دەبێت ئەگەری هەیە عیراقیش بگرێتەوە.
لاهور شێخ جەنگی بەرپرسی ئاژانسی پاراستن و زانیاری ڕایگەیاند: بەکشانەوە هێزی ئەمریکا لە سەر سنوری باکوری سوریا ئاڵۆزی دروست دەبێت ئەگەری هەیە عیراقیش بگرێتەوە.
دەربارەی کشانەوەی هێزەکانی هاو پەیمانان لە سەر سنوری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە هەژماری فەرمی خۆی لە تویتەر لاهور شێخ جەنگی ڕایگەیاند: بە کشانەوە هێزەکانی ئەمریکا لە سەر سنوری باکوری سوریا لەگەڵ تورکیا ئاڵۆزی دێتەکایەوە. ئەو ئاڵۆزیانە تەنها لە چوارچێەوە سوریا نامینتەوە بەڵکو عیراقیش دەگرێتەوە.
هەروەها وتیشی، "سەرهەڵدانی هەر ئاڵۆزیک دەبێتە هۆکار بۆ ئەوەی داعش دەست بە جمووجۆڵ بکات، لەو بابەتە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش بەرپرسیارە.
ف.ق