لایەنى شاراوەى داگیرکەرى لە برادۆست
دانیشتوانى برادۆست بەرەنگاری بەرامبەر هێرشى دەوڵەتى تورکیا بۆ داگیرکردنى ناوچەکەیان دەکەن، بەڵام هەندێک خائین لایەنگری لە داگیرکەری دەکەن.
دانیشتوانى برادۆست بەرەنگاری بەرامبەر هێرشى دەوڵەتى تورکیا بۆ داگیرکردنى ناوچەکەیان دەکەن، بەڵام هەندێک خائین لایەنگری لە داگیرکەری دەکەن.
دانیشتوانى برادۆست بەرەنگاری بەرامبەر هێرشى دەوڵەتى تورکیا بۆ داگیرکردنى ناوچەکەیان دەکەن، بەڵام هەندێک خائین لایەنگری لە داگیرکەری دەکەن.
گەریلا جودی میرۆس باسى لە دوایین بارودۆخى داگیرکەری لە ناوچەکە بۆ ئاژانسەکەمان کرد و وتى، سیخوڕی و بەکرێگیراوی و هەموو شێوازەکانى شەڕی تایبەت بەسەر گەلی ناوچەکەدا دەسەپێنرێت.
دەوڵەتى تورکیا لە ١٤ى کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ / ٢٣ى سەرماوەزەوە ناوچەی برادۆستى لە باشووری کوردستان داگیرکردووە. گەریلا جودی میرۆس رایگەیاند، ئامانجی سەرەکیى دەوڵەتى تورکیاى فاشیست داگیرکردنى هەموو ناوچەکانى کوردستانە.
گەریلا جودی باسى لە گەیاندنى زیانی ئەو هێرشە داگیرکارییە بۆ سەر گەلی برادۆست کرد و تى "گەلی هەرێمەکە بژێویى ژیانیان لە رێگەى ئاژەڵدارییەوە دابین دەکەن، سەربارى ئەوەى رەنگە کێشەى وشکەساڵی و کەمئاوى هەبێت، بەڵام گەل بەهۆى ئەو داگیرکەرییەوە لەترس و نیگەرانیدایە، چونکە بەهۆی ئەو هێرشە داگیرکەرییەوە ڕێگا بازرگانییەکانى سەر سنوورەکەش داخراون. ئەگەر گەل رێگاى پێنەدرێت کارى کشتوکاڵ و هەروەها ئاژەڵداری بکات، ئەوا گەل زیانێکى زۆرى پێدەگات".
شەڕی تایبەت لە دژى گەل ئەنجام دەدرێت
گەریلا جودی راشیگەیاند "دەوڵەتى تورکیا بە قوڵایى ٣٠ کیلۆمەترى داگیرکردووە. ئەو سنوورە شوێنى ژیانى گەل و عەشیرەتەکانى برادۆستە. باشە تورکەکان چیان داوە بە لێلیکان و ناوچەى کەڤۆرت؟ هەموو رۆژێک بۆردومانى قوس و چڕی ئەو گرد و گوندانە دەکەن. باشە تورکەکان کاریان بەسەر ئەو گرد و گوندانەوە چییە، کە شوێنى هاووڵاتیانى مەدەنیى ئەو سنوورەیە؟ باشە دەبێت کێ وەڵامى ئەو پرسیارانە بداتەوە. گەل بە پێداگرییەوە ئەو پرسیارانە دەکات و چاوەڕێى وەڵامەکانیانە".
جودی میرۆس باسى ئەوەشیکرد، بەپێى ئەو زانیارییانەى بە دەستیان گەیشتووە، لەگەڵ دەستوەردانى دەوڵەتى داگیرکەری تورکیا، هەندێک کەسی نامۆ و هێزى دەرەوەى هێزەکانى ئەو سنوورە، لە ناوچەکەدا بینراون و لەو بارەیەوە وتى "لە دۆخێکى لەو شێوەیەدا کە گەل نەتوانێت بە ئاسانى بە خاکى خۆیدا بگەڕێت و جموجوڵی تێدا بکات، باشە چۆن دەبێت ئەو کەسە نامۆ و نەناسراوانە بە ئاسانى بەناوچەکەدا بسوڕێنەوە. ئێمە ئاگادارى بارودۆخەکەین و چاودێریى دەکەین، چونکە لەو داگیرکەرییەدا تەنها شێوازى پەلاماری سەربازى نەگیراوەتە بەر، بەڵکو کارى شەڕی تایبەت و دەروونیش ئەنجام دەدەن. هەندێک کەس لە ناوچەکەدا لە بەرامبەر پارەدا کارى سیخوڕی و بەکریگیراوى دەکەن. ئەو کارەش لەلایەن ئەندامانى میتی تورکیاوە بەڕێوەدەبرێت".
بەرخۆدان و خیانەت
گەریلا جودی ئەوەى خستەڕوو، گەریلا لە یەکەم رۆژى هێرشە داگیرکەرییەکانەوە بە بەهێزی بەرگری دەکات و هەموو رۆژێک چالاکى لە دژى ئەو هێزە داگیرکەرە ئەنجام دەدات. لەوبارەیەشەوە وتى "لە ئەنجامى ئەو چالاکییانەدا سەدان سەربازى تورک کوژراون و برینداربوون. لەم قۆناغەدا مرۆڤ دەتوانێت بەرخۆدان و خیانەت ببینێت. مرۆڤ دەتوانێت ئەوە ببینێت، کە لە دژى بەرخۆدانى فیدایانەى گەریلا، خیانەتى جەردەوانى گوندەکانى دەورووبەریش لە گۆڕێدایە. ئەوانە لەگەڵ تورکەکاندا بەشدارى لە هێرشە داگیرکەرییەکاندا دەکەن و شانبەشانى سەربازانى تورک شەڕ دەکەن. سوکایەتى بە تەرمی هاووڵاتیانى گەلی خۆیان دەکەن، بەڵام تەرمی دوژمنەکەیان لەکۆڵ دەگرن و لە گردی لێلیکان و کەڤۆرت، دەیانهێننە خوارەوە. لە دەشتى هەرتەى-شەوە و لە گوندەکەى خۆیاندا داربەستیان بۆ دروست دەکەن و بەڕێیان دەکەن. گەلی کورد ئەو جۆرە رەفتار و نزیکایەتییە قبوڵ ناکات. ناوى ئەو کەسانەى کە پێش داگیرکەران کەوتوون بۆ هەمووان روونە و هەموو هاووڵاتیان دەیاناسن".
گوشار لە گەنجان دەکەن بۆ ئەوەى بیانکەنە جاش و جەردەوان
جودی ئاماژەى بەوەشکرد "دەیانەوێت جاشایەتى و جەردەوانى بەسەر گەنجانى ئەم سنوورەدا بسەپێنن. ئەو کارەش لە ڕێگەی کۆنترا گەریلا (کەسانى بەکرێگیراو کە جلوبەرگى هاوشێوەى گەریلا لەبەر دەکەن) کانەوە دەکرێت و دەیانەوێت گەنجان بکەنە کۆنترا گەریلا. ئەوانە ڕێگاکان دادەخەن و داواى ناسنامە لە هاووڵاتییان دەکەن و بە زۆریش پارە لە خەڵک دەستێنن. هەروەها چاوساغی و پێشڕەوی بۆ هێزى ئۆپراسیۆنى داگیرکەر دەکەن. لەو ڕێگەیەوە کار بۆ ئەوە دەکەن، کە هاووڵاتیانى باش و وڵاتپارێز بەرەو خیانەت هانبدەن و لە هەندێک شوێنیش بە هەڕەشە ئەو کارە دەکەن. گەریلا ئاگاداری ئەو کارە شاراوە و خراپانەى ئەوانە و چاودێرییان دەکات".
"دەبێت کێشەکانى ناوچەى برادۆست بەشێوازى برادۆستانە چارەسەر بکرێن"
گەریلا جودی لەبارەى نیگەرانیى گەل بەرامبەر بەو هێرشە داگیرکەرییانەوە وتیشى "ئەو ئۆپراسیۆنە بە ناوی کێ و بۆ کێ ئەنجام دەدرێت؟ ئەو بابەتە ناکۆکیى گەورەى لە ناو گەلدا دروستکردووە. ئەوەندەى ئێمە ئاگادارین و دەیانناسین، تورکەکان تەنها ڕووخاندن و کاولکردن و پاکتاوکاری ئەنجام دەدەن، بەڵام ئەگەر تۆ نکوڵی لە بوون و ناسنامەى خۆت بکەیت، ئەوە تورکەکان خاوەنداریت لێدەکەن. دەبێت بە روونی لەوە تێبگەین و بەپێى ئەو رەفتارە هەڵسوکەوت لەگەڵ بابەتەکە بکرێت. ئەگەر تۆ شێخیت ئەوا دەبێت لە پاڵ گەلەکەى خۆتدا بیت، با دانوستان بۆ بەرژەوەندیى گەل بێت. کێشە لە ناوچەى برادۆست روویداوە و دەبێت بەپێى رێبازى برادۆستییەکانیش چارەسەر بکرێت. لەبریى گرتنەبەری ئەو ڕێگایە، دەیانەوێت لە ڕێگەى شێخ حەسەنەوە لە لیواى شەمزینان کێشەکە چارەسەر بکەن، بەڵام ئەوە ڕێبازى چارەسەری کێشەکان نییە".