له ئامه‌د ٢٥ ژنی مانگرتوو ده‌ستگیر كران
٢٥ ژن له چالاكانی بزووتنه‌وه‌ی ژنانی ئازاد (TJA - ته‌ژه‌ئا) كه له شاری ئامه‌د بۆ ٣ ڕۆژ ده‌ستیان به مانگرتن له خواردن كردبوو، ئه‌مڕۆ له لایه‌ن پۆلیسی توركیا ده‌ستگیر كران.
٢٥ ژن له چالاكانی بزووتنه‌وه‌ی ژنانی ئازاد (TJA - ته‌ژه‌ئا) كه له شاری ئامه‌د بۆ ٣ ڕۆژ ده‌ستیان به مانگرتن له خواردن كردبوو، ئه‌مڕۆ له لایه‌ن پۆلیسی توركیا ده‌ستگیر كران.
پۆلیسی توركیا له شاری ئامه‌د هه‌ڵیكوتایه سه‌ر مانگرتن له خواردنی ٢٥ چالاكی بزووتنه‌وه‌ی ژنانی ئازاد (TJA - ته‌ژه‌ئا) كه بۆ ئیدانه‌كردنی گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان و پشتگیری كردن له مانگرتنی په‌رله‌مانتاری پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) له‌یلا گیوڤه‌ن ده‌ستیانپێكردبوو.
دوای ده‌ستپێكردنی مانگرتنه‌كه، پۆلیس ده‌وری بینای هه‌ده‌په‌ی له شاری ئامه‌د گرت كه مانگرتنه‌كه‌ی تێدا به‌ڕێوه‌ده‌چوو، هه‌روه‌ها هاتووچۆی بۆ نێو بیناكه قه‌ده‌غه كرد و ده‌ستیان به‌سه‌ر بیناكه‌دا گرت.
كاتێك پۆلیسی توركیا هه‌ڵیكوتایه سه‌ر چالاكییه‌كه، مانگرتوان درووشمی «فشاره‌كان به ئێمه نا‌وێرن»ی گوته‌وه. پۆلیس ٢٥ ژنی به‌تووندوتیژی ده‌ستگیر كرد كه له‌ناویاندا دایكێكی ئاشتیی ته‌مه‌ن ٨٠ ساڵان به ناوی مه‌قبووله هه‌یه. به گوێره‌ی زانیارییه‌كان پۆلیس له كاتی ده‌ستگیركردنی مانگرتواندا، ڕێگه‌ی به ژنه‌مانگرتووه‌كان نه‌داوه كه پێڵاوه‌كانیشیان له‌پێ بكه‌ن.
دوای هێرشه‌كه‌ی پۆلیس، ئه‌ندامانی ته‌ژه‌ئا و ڕێكخستنه‌كانی هه‌ده‌په و ده‌به‌په لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانییان دا. هاوسه‌رۆكی پارتیی هه‌رێمه‌دیموكراتییه‌كان (ده‌به‌په) له ئامه‌د ناشیده تۆپراك ڕایگه‌یاند، دایكێكی ته‌مه‌ن ٨٠ ساڵان ده‌ستگیر كراوه، نه‌یانهێشتووه كه دایكان پێڵاوه‌كانیشیان له‌پێ بكه‌ن، ئه‌مه چ ویژدانێكه. په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په ڕه‌مزیه تۆسوون-یش ناڕه‌زایه‌تی پیشان دا له به‌رانبه‌ر هێرشی پۆلیس و ڕایگه‌یاند، ده‌بێ گۆشه‌گیریی سه‌ر ئۆجالان هه‌ڵگیرێت.
ڕاگه‌یه‌نرا مانگرتنی ژنان له‌نێو هه‌لومه‌رجی ده‌ستگیركردنیشدا له بینای ئاسایش به‌رده‌وام ده‌بێت.
s.m