له ئه‌نجامی چالاكییه‌كی نیشانه‌شكێنی له ئامه‌د سه‌ربازێكی توركیا كوژرا
گه‌ریلاكان له ناوچه‌ی لجه-ی سه‌ر به ئامه‌د چالاكییه‌كی نیشانه‌شكێنییان ئه‌نجام دا. ڕاگه‌یه‌نرا سه‌ربازێكی توركیا كوژراوه.
گه‌ریلاكان له ناوچه‌ی لجه-ی سه‌ر به ئامه‌د چالاكییه‌كی نیشانه‌شكێنییان ئه‌نجام دا. ڕاگه‌یه‌نرا سه‌ربازێكی توركیا كوژراوه.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ڕایگه‌یاند، «ڕێكه‌وتی ٢٦ی ئایار\٥ی جۆزه‌ردان كاتژمێر ٩ هێزه‌كانی گه‌ریلا له دژی سه‌ربازانی سه‌ربازگه‌ی ئۆپه‌ك-ی ناوچه‌ی لجه-ی ئامه‌د چالاكییه‌كی نیشانه‌شكێنییان كرد. له‌م چالاكییه‌دا سه‌ربازێك كوژرا.»
هێرشی ئاسمانی
ده‌رباره‌ی هێرشه ئاسمانییه‌كانیش هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، «ڕێكه‌وتی ٢٦ی ئایار\٥ی جۆزه‌ردان كاتژمێر ٢٢:٣٠ فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر بۆردومانی ناوچه‌ی وه‌رخه‌لێ، سلۆك و ئه‌رمووش-ی سه‌ر به هه‌رێمی ئاڤاشین-یان كردووه له سنووری هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا. له‌م بۆردومانانه‌دا هیچ زیانێك به هێزه‌كانی ئێمه نه‌گه‌یشتووه.»
s.m