له ئێلح ٢٠ مانگرتوو ده‌ستگیر كران
ئه‌ندامانی بزووتنه‌وه‌ی ژنانی ئازاد (ته‌ژه‌ئا) كه له مانگرتندا بوون دژی گۆشه‌گیریی سه‌ر ئۆجالان، له شاری ئێلح-ی باكووری كوردستان ده‌ستگیر كران.
ئه‌ندامانی بزووتنه‌وه‌ی ژنانی ئازاد (ته‌ژه‌ئا) كه له مانگرتندا بوون دژی گۆشه‌گیریی سه‌ر ئۆجالان، له شاری ئێلح-ی باكووری كوردستان ده‌ستگیر كران.
ئه‌ندامانی ته‌ژه‌ئا له ئێلح به‌مه‌به‌ستی پشتگیری كردن له مانگرتن له خواردنی له‌یلا گیوڤه‌ن په‌رله‌مانتاری پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) و هاوسه‌رۆكی كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی (كه‌جه‌ده) كه ماوه‌ی ٣٣ ڕۆژه دژی گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان له زیندان ده‌ستی به مانگرتن له خواردن كردووه، مانیان گرت. پۆلیسی توركیا هه‌ڵیكوتایه سه‌ر مانگرتووان و ٢٠ ژنی مانگرتووی ده‌ستگیر كرد.
بزووتنه‌وه‌ی ژنانی ئازاد (ته‌ژه‌ئا) بۆ بۆ ماوه‌ی ٣ ڕۆژ مانگرتن له خواردنی ڕاگه‌یاند، به‌ڵام ئه‌مڕۆ له شاری ئامه‌د و شاری ئێلح پۆلیسی ده‌وڵه‌تی تورك هه‌ڵیكوتایه سه‌ر مانگرتوان و ده‌ستگیری كردن. به گوێره‌ی زانیارییه‌كان له ئێلح ٢٠ ژنی مانگرتوو ده‌ستگیر كراون و گوازراونه‌ته‌وه بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی شاره‌كه.
s.m