له ئێلح ٦ كه‌س ده‌ستگیر كران
له ئه‌نجامی ئۆپه‌راسیۆنی پاكتاوی سیاسی له شاری ئێلح-ی باكووری كوردستان ٦ كه‌س ده‌ستگیر كران. هاوسه‌رۆكی ده‌به‌په له شاره‌كه شوكروو تاپكان له‌نێو ده‌ستگیركراواندایه.
له ئه‌نجامی ئۆپه‌راسیۆنی پاكتاوی سیاسی له شاری ئێلح-ی باكووری كوردستان ٦ كه‌س ده‌ستگیر كران. هاوسه‌رۆكی ده‌به‌په له شاره‌كه شوكروو تاپكان له‌نێو ده‌ستگیركراواندایه.
پۆلیسی توركیا له ئێلیح به‌یانیی ئه‌مڕۆ هه‌ڵیكوتایه سه‌ر چه‌ندین ماڵ و ده‌ستیان به‌سه‌ر چه‌ندین كه‌لوپه‌ل و ئامێری ئه‌لكترۆنیدا گرت. له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا هاوسه‌رۆكی پارتیی هه‌رێمه دیموكراتییه‌كان (ده‌به‌په) له ئێلح شوكروو تاپكان و هاوڵاتییان ڕۆژدا سوورووجوو، مه‌حموود سورووجوو، سوره‌یا ده‌میر كلچ، عه‌بدولباری كاراگاچ و شیرین چه‌لیك ده‌ستگیر كران. ده‌ستگیركراوان برانه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی ئێلح.
s.m