له بارزان جارێكی دیكه گه‌ریلا هێرشی كرده سه‌ر سوپای توركیا
گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه له هه‌رێمی بارزان-ی باشووری كوردستان هێرشیان كرده سه‌ر یه‌كینه‌یه‌كی سه‌ربازیی سوپای توركیای داگیركه‌ر. له ئه‌نجامدا سه‌ربازێكی توركیا كوژرا.
گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه له هه‌رێمی بارزان-ی باشووری كوردستان هێرشیان كرده سه‌ر یه‌كینه‌یه‌كی سه‌ربازیی سوپای توركیای داگیركه‌ر. له ئه‌نجامدا سه‌ربازێكی توركیا كوژرا.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل - هه‌په‌گه ده‌رباره‌ی ئۆپه‌راسیۆنی داگیركاریی سوپای توركیا و چالاكییه‌كانی گه‌ریلا ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه. له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه كه ڕۆژی ٣٠ی نیسان له هه‌رێمی بارزان هێزه‌كانی گه‌ریلا چالاكییه‌كیان له دژی هێزه‌كانی داگیركه‌ر ئه‌نجامداوه.
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند: «له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی شه‌هید ئاگری و شه‌هید پیرۆزدا، هێزه‌كانمان ڕۆژی ٣٠ی نیسان كاتژمێر ٨:٢٠ له دژی سه‌ربازانی سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر له‌سه‌ر گردی بایراك-ی هه‌رێمی بارزان-ی باشووری كوردستان چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا. له چالاكییه‌كه‌دا سه‌ربازێكی دوژمن كوژرا.»
له درێژه‌ی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه:
٤ی مارس، سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر له دۆڵی مارینۆس-ی جۆله‌مێرگ ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆنی به‌رفره‌وان كردبوو. له كاتی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا له ناوچه‌ی گردی گوندی دورێ، گردی گوندی دۆڵی مارینۆس و گردی كوتوس جێگیر بووبوو.
هێزه‌كانمان له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی شه‌هید ده‌لال ئامه‌د و شه‌هیدانی به‌ستا-دا، ڕۆژی ١٦ی نیسان له دۆڵی مارینۆس هێرشیان كرده سه‌ر ٤ ئۆتۆمبێلی زرێپۆشی جۆری كیرپیی سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر و گورزی توندیان له هه‌موو ئۆتۆمبێله‌زرێپۆشه‌كان دا. ڕوون نه‌بوویه‌وه چه‌ند سه‌رباز له‌م چالاكییه‌دا كوژران و بریندار بوون. له دوای چالاكییه‌كه هێزه‌كانی داگیركه‌ر ناچار بوون له هه‌رێمه‌كه بكشێنه‌وه.
ڕۆژی ١٨ی نیسان، سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر له مه‌یدانی كاتۆ مارینۆس-ی ناوچه‌ی ئه‌لكێی شرنا‌خ ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆن كرد. ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه ٢٣ی نیسان به‌بێ ئه‌نجام كۆتایی پێهات.
ڕۆژی ١٩ی نیسان، هێزه‌كانی داگیركه‌ر له مه‌یدانه‌كانی مه‌لخا و چه‌لێجه‌نگێ-ی سه‌ر به هه‌رێمی فاراشینی ئه‌لكێ ده‌ستیان به ئۆپه‌راسیۆن كرد. ئۆپه‌راسیۆنه‌كه ٢١ی نیسان به‌بێ ئه‌نجام كۆتایی پێهات.
s.m