له جۆله‌مێرگ هاتووچۆی ٣٠ شوێن قه‌ده‌غه كرا
والییه‌تی ده‌وڵه‌تی توركیا له جۆله‌مێرگ به بیانووی «ئاسایش» له ٣٠ شوێنی سه‌ر به ناوه‌ند و ناوچه‌ی جۆله‌مێرگ-ی باكووری كوردستان قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆی ڕاگه‌یاند.
والییه‌تی ده‌وڵه‌تی توركیا له جۆله‌مێرگ به بیانووی «ئاسایش» له ٣٠ شوێنی سه‌ر به ناوه‌ند و ناوچه‌ی جۆله‌مێرگ-ی باكووری كوردستان قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆی ڕاگه‌یاند.
والییه‌تی جۆله‌مێرگ ئه‌مڕۆ ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند كه له ٣٠ شوێنی سه‌ر به ناوه‌ند و ناوچه‌كانی جۆله‌مێرگ بۆ ماوه‌ی ١٥ ڕۆژ هاتووچۆ قه‌ده‌غه كراوه.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی والییه‌تی جۆله‌مێرگدا ده‌رباره‌ی «هه‌رێمی ئاسایشی تایبه‌ت» هاتووه: له چوارچێوه‌ی قانوونی قه‌ده‌غه‌كاریی سه‌ر هه‌رێمه‌سه‌ربازییه‌كان، له ٣٠ شوێن كه ده‌كه‌ونه سنووری ناوه‌ندی شار، ناوچه‌ی چه‌لێ، شه‌مزینان و گه‌ڤه‌ر، له‌نێوان ٩ی ئایار تا ٢٣ی ئایار وه‌ك «هه‌رێمی ئاسایشی تایبه‌ت» ڕاگه‌یه‌ندراون و به‌بێ مۆڵه‌ت چوونی هاوڵاتیان بۆ ئه‌و شوێنانه قه‌ده‌غه كراوه.
s.m