ئێواره‌ی دوێنێ سێشەممە ٢٥ى ئه‌یلوولی ٢٠١٨\٣ی ڕه‌زبه‌ر ڕابردوو له شارۆچكه‌ی ده‌ربه‌ندیخانی سه‌ر به شاری سلێمانی له باشووری كوردستان، له به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی ده‌ستڕێژیی گوله له چالاكی سیاسیی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان لوقمان شه‌هابی كرا و به‌سه‌ختی بریندار كرا.
سامان شه‌هابی برای لوقمان شه‌هابی به ئاژانسی هه‌واڵی فورات (ANF)ی ڕاگه‌یاند، «ئێواره‌ی دوێنێ چه‌ند كه‌سێك به‌شێوه‌یه‌كی ڕێكخراو ده‌ستڕێژیی گوله‌یان له براكه‌م كردووه له به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی له شارۆچكه‌ی ده‌ربه‌ندیخان. گوتیشی، «گوله‌یه‌ك به‌ر سه‌ری لوقمان كه‌وتووه و به‌سه‌ختی بریندار بووه، ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه و ئێستا له‌ژێر چاودێریی پزیشیكی دایه.»
سامان شه‌هابی ده‌ستنیشانی كرد پێشتر چه‌ندین جار به‌هۆی چالاكیی سیاسییه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن له لوقمان شه‌هابی كراوه و ئامانجی ئه‌م هێرشه‌ش تێرۆركردنی بووه. سامان له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا داوای له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد، بكه‌ری ئه‌م كرده‌وه تێرۆریستییه ئاشكرا بكه‌ن و ڕووبه‌ڕووی دادگه‌ی بكه‌نه‌وه.
لوقمان شه‌هابی چالاكی سیاسیی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه به‌هۆی فشاره‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌ی ڕووی له باشووری كوردستان كردووه و له شارۆچكه‌ی ده‌ربه‌ندیخان نیشته‌جێ بووه.
s.m