له ده‌وروبه‌ری مێردین كامێرای نهێنی دانراوه
ئاشكرابوو له ده‌وروبه‌ری ناوچه‌كانی قۆسه‌ر و نسێبین-ی سه‌ربه پارێزگه‌ی مێردین به مه‌به‌ستی سه‌ربازی كامێرانی نهێنی دانراوه.
ئاشكرابوو له ده‌وروبه‌ری ناوچه‌كانی قۆسه‌ر و نسێبین-ی سه‌ربه پارێزگه‌ی مێردین به مه‌به‌ستی سه‌ربازی كامێرانی نهێنی دانراوه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، له ده‌وروبه‌ری گوندی مارین-ی ناوچه‌ی نسێبینی مێردین و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری كامێرای شاراوه‌ی سه‌ربازیی دانراوه. ڕاگه‌یه‌نرا له شوێنه‌واره مێژوییه‌كانی گوندی مارین و ناوچه‌ی ئۆمه‌ریانی نسێبین هه‌مان كامێرا جێگیر كراوه.
كامێرا‌كان له‌لایه‌ن گوندنشینانه‌وه دۆزراونه‌ته‌وه و موختاریان لێ ئاگادار كردووه‌ته‌وه. موختاریش په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ سه‌ربازگه‌ی ده‌وڵه‌تی تورك گرتووه و پێی ڕاگه‌یاندوون كه دانیشتوانی ناوچه‌كه له‌و سنووره كه‌ره‌سته‌ی نامۆیان بینیوه. كاربه‌ده‌ستانی سه‌ربازگه‌كه‌ش به موختاریان ڕاگه‌یاندووه، «ئه‌وانه هی ئێمه‌ن، ده‌ستیان لێ نه‌ده‌ن.» گوندنشینان ناڕازین له دانانی ئه‌و كامێرایانه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، له ده‌وروبه‌ری گوندی كانیسۆركێی چیای مازی له سنووری قۆسه‌ری مێردین هه‌مان كامێرا دانراوه. له ده‌ڤه‌ری كه‌ورا درێژ كامێرا‌كان له‌لایه‌ن گوندنشینانه‌وه دۆزراونه‌ته‌وه و كه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ربازی داپۆشراون. گوندنشینان ڕایانگه‌یاند، كامێرا‌كان له‌سه‌ر گرد و له‌و شوێنه‌ی پێی ده‌گوترێت كه‌ورا درێژ دۆزراونه‌ته‌وه. به هه‌مان شێوه له ناوچه‌ی خورسێی سه‌ربه قۆسه‌ر له چه‌ندین شوێن كامێران دانراوه. هاوكات ڕاگه‌یه‌نرا كه هاتووچۆش له‌و شوێنانه قه‌ده‌غه كراوه.
s.m