له سلێمانی بۆ پشتیوانی له عه‌فرین خۆپیشاندانێك به‌ڕێوه‌چوو
به مه‌به‌ستی ئیدانه‌كردنی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا له‌سه‌ر عه‌فرین و پشتیوانی كردن له گه‌لی عه‌فرین، له شاری سلێمانی خۆپیشاندانێكی به‌رفره‌وان به‌ڕێوه‌چوو.
به مه‌به‌ستی ئیدانه‌كردنی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا له‌سه‌ر عه‌فرین و پشتیوانی كردن له گه‌لی عه‌فرین، له شاری سلێمانی خۆپیشاندانێكی به‌رفره‌وان به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌مڕۆ له شاری سلێمانی به پێشه‌نگی ته‌ڤگه‌ری ئازادیی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان، ڕێكخراوی ژنانی ئازادی كوردستان - ڕه‌ژاك، كۆمه‌ڵه‌ی گه‌نجانی وه‌ڵاتپارێز و به‌ره‌ی دێمۆكراتیی گه‌ل خۆپیشاندانێك له شه‌قامی سه‌هۆڵه‌كه‌وه به‌ره‌و باخی گشتیی به‌ڕێوه‌چوو.
خۆپیشاندانه‌كه بۆ پشتیوانی له گه‌لی عه‌فرین و ئیدانه‌كردنی هێرشه‌كانی توركیا ڕێكخرابوو كه تێیدا نوێنه‌رایه‌تیی په‌یه‌ده و خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی ڕۆژئاڤا له باشوور و سه‌دان كه‌س له وه‌ڵاتیانی سلێمانی به‌شداربوون.
له خۆپیشاندانه‌كه‌دا، دروشمه‌كانی «بژی به‌رخۆدانی عه‌فرین»، «باشوور، باكوور، ڕۆژهه‌ڵات؛ عه‌فرین بووكی كوردستان»، «هێرش بۆ سه‌ر عه‌فرین، هێرشه بۆ سه‌ر هه‌موو كوردستان» و چه‌ندین دروشمی دیكه گوترانه‌وه.
ش. م