ئەمڕۆ به‌مه‌به‌ستی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین له به‌رانبه‌ر ده‌ستگیركردنی شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ؛ كۆمه‌ڵێك به‌رپرس و ئه‌ندامی نه‌وه‌ی نوێ له به‌رده‌م دادگه‌ی سلێمانی كۆبوونه‌وه.
كه‌ناڵی ئێن ئاڕتی سه‌ر به جوڵانه‌وه‌كه ڕایگه‌یاند، «له كاتی گردبوونه‌وه‌كه‌دا هەریەکه لە ئارام سەعید بەرپرسی پەیوەندییەکان و ڕێبوار ئەوڕەحمان بەرپرسی میدیایی و ٨٠ خۆبه‌خشی نه‌وه‌ی نوێ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.» كه‌ناڵه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، تیمێكی ئێن ئاڕ تی له هه‌مان شوێن ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
له لایه‌كی دیكه‌وه مستەفا حسێن پارێزەرى شاسوار عەبدولواحید ڕایگەیاند، «بە پێی یاسا و بە کەفالەت، دادوەر بڕیاری داوە شاسوار عەبدولواحید ئازاد بکرێت. ئێستا سەرقاڵێ ڕێکارە کارگێڕییەکانن بۆ ئازادکردنی.»
s.m