پاشنیوه‌ڕۆی ئەمرۆ ڕێکخراوی کرێکارانی میزۆپۆتامیا لە ناوه‌ندی خۆی لە شاری سلێمانی بە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانی هێرشه‌كانی دەوڵەتی تورکیای بۆ سەر وارگەی شەهید ڕۆستەم جوودی له قه‌زای مه‌خموور شەرمەزار کرد. داوای لە ده‌وڵه‌ته یه‌کگرتووەکان کرد سنوورێک بۆ دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر دابنێت لە ئاست ده‌ستدرێژییه‌كانی بۆ سەر ئەو وارگەیە.
ئیحسان یڵدز به ناوی ڕێكخراوه‌كه لێدوانی دا و ڕایگه‌یاند، «هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر مەخموور شەرمەزار دەکەین. ئه‌و هێرشه کارێكی دڕندانه‌یه، ئامانجی تورکیا له‌و هێرشانه لەناوبردنی گەلی کوردە.»
گوتیشی، «ئەو کەمپە لەژێر به‌رپرسایه‌تیی ده‌وڵه‌ته یەکگرتوەکاندایه. ئەرکی پاراستنی ئەو کەمپە لە هێرشی داگیرکاریی توركیا ده‌كه‌وێته سەر شانی ده‌وڵه‌ته یەکگرتووەکان. هاوکات دەبێت حکوومەتی عێراقیش هەڵوێستی هه‌بێت و بێده‌نگ نەبێت لە ئاستی ئەو پێشێلكارییانه‌ی دەوڵەتی تورکیا.»
لە بەشێکی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا، یڵدز ڕایگه‌یاند، «هێرشی تورکە نه‌ژادپەرستەكان لە شاری ترابزۆنی توركیا بۆ سەر گەشتیارانی کورد، ئەوەی سەلماند کە دەوڵەتی تورک دژی هەموو گەلی کورده. ته‌نانه‌ت ناوی کورد و کوردستان قبووڵ ناکەن، بۆیە دەبێت ئێمەش لە ئاست داگیرکاری و نكۆڵیی دەوڵەتی تورک یەکگرتوو بین.»
s.m