له سلێمانی، ڕانیه و چه‌مچه‌ماڵ هێرشی سه‌ر عه‌فرین ئیدانه كرا
له چه‌ندین شار و شارۆچكه‌ی باشووری كوردستان وه‌ڵاتییان ڕژانه شه‌قامه‌كان و هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیان بۆ سه‌ر عه‌فرین ئیدانه كرد.
له چه‌ندین شار و شارۆچكه‌ی باشووری كوردستان وه‌ڵاتییان ڕژانه شه‌قامه‌كان و هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیان بۆ سه‌ر عه‌فرین ئیدانه كرد.
گه‌نجانی سلێمانی به ئامانجی به ئامانجی ئیدانه‌كردنی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا و پشتگیری كردنی گه‌لی عه‌فرین، به پێشه‌نگی كۆمه‌ڵگه‌ی گه‌نجانی وه‌ڵاتپارێز و ژنانی گه‌نجی تێكۆشه‌ر چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا.
گه‌نجانی سلێمانی داوایان له گه‌لی باشووری كوردستان كرد كه له به‌رانبه‌ر هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا بوه‌ستنه‌وه.
هاوكات له باخی گشتیی شاری ڕانیه شه‌وی ڕابردوو چالاكییه‌كی «ئێشكگرتن تا به‌یانی» بۆ هه‌مان مه‌به‌ست به‌ڕێوه‌چوو.
له شاری چه‌مچه‌ماڵیش، گه‌نجان چالاكییان ئه‌نجامدا و داوایان له ته‌واوی باشووری كوردستان كرد بۆ پشتگیری عه‌فرین ده‌ست به چالاكی بكه‌ن. هه‌روه‌ها گه‌نجان ڕایانگه‌یاند ئاماده‌ن بۆ پاراستنی عه‌فرین بچنه عه‌فرین.
ش. م