له سیده‌كان تا سێرت چالاكی گه‌ریلا؛ ٩ سه‌ربازی توركیا كوژران
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، له ئه‌نجامی چالاكییه‌كانیان له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیدا له ناوچه‌كانی سێرت، لێلیكان، چه‌لێ، بارزان و سیده‌كان لایه‌نی كه‌م ٩ سه‌ربازی توركیا كوژران.
هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، له ئه‌نجامی چالاكییه‌كانیان له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیدا له ناوچه‌كانی سێرت، لێلیكان، چه‌لێ، بارزان و سیده‌كان لایه‌نی كه‌م ٩ سه‌ربازی توركیا كوژران.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ده‌رباره‌ی زنجیره‌یه‌ك چالاكیی گه‌ریلا كه له دژی سوپای توركیای داگیركه‌ر ئه‌نجامدراون، ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه. به گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه لایه‌نی كه‌م ٩ سه‌رباز كوژراون.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوی هه‌په‌گه:
«هێزه‌كانمان له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی شه‌هید پیرۆز و شه‌هید ئاگری-دا، ڕۆژی ١٠ی تشرینی یه‌كه‌م\١٨ی ڕه‌زبه‌ر به‌رده‌وام بوون له چالاكییه‌كانیان دژی سوپای تورك:
له سیده‌كان ٤ سه‌رباز كوژران
هێزه‌كانمان كاتژمێر ٨:١٥ له گردی لێلیكانی سه‌ر به ده‌ڤه‌ری سیده‌كان له باشووری كوردستان، دژی سوپای توركی داگیركه‌ر چالاكییه‌كیان ئه‌نجام دا. له چالاكییه‌كه‌دا له ٢ قۆڵه‌وه به‌تووندی له سه‌نگه‌ر و ڕه‌بایه‌كانی دوژمن درا و ئه‌وه‌نده‌ی ڕوون بوویه‌وه ٤ سه‌رباز كوژران.
له لێلیكان سه‌ربازێك كوژرا
هێزه‌كانی یه‌ژا ستار (یه‌كینه‌كانی ژنی ئازاد) كاتژمێر ١٤:٢٠ له دژی ئه‌و سه‌ربازانه‌ی له گردی لێلیكان جێگیر بوون، چالاكییه‌كی نیشانه‌شكێنییان كرد و له ئه‌نجامدا سه‌ربازێك كوژرا.
چالاكیی نیشانه‌شكێنی له بارزان
هێزه‌كانمان كاتژمێر ١٩ له دژی سه‌ربازانی سوپای تورك له گردی خوه‌دێ-ی سه‌ر به ناوچه‌ی بارزان-ی باشووری كوردستان چالاكییه‌كی نیشانه‌شكێنییان ئه‌نجام دا و سه‌ربازێك كوژرا.
ژماره‌ی كوژراوه‌كانی چه‌لێ ڕوون نه‌بوویه‌وه
كاتژمێر ١١:٣٠ هێزه‌كانمان له گردی خه‌ره‌گۆل-ی سه‌ر به ناوچه‌ی چه‌لێی جۆله‌مێرگ له دژی سه‌ربازانی سوپای تورك چالاكییه‌كیان كرد. له‌م چالاكییه‌دا به‌تووندی له سه‌نگه‌ر و ڕه‌بایه‌كانی سه‌ربازان درا، به‌ڵام ژماره‌ی كوژراو و برینداره‌كانیان ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه. له دوای چالاكییه‌كه‌ی گه‌ریلاكان، سوپای توركی داگیركه‌ر به هاوه‌ن و ئۆبوس ناوچه‌كه‌یان بۆمباران كردووه.
٣ سه‌رباز له سێرت كوژران
هێزه‌كانمان له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی شه‌هید ده‌لال ئامه‌د و شه‌هیدانی به‌ستا-دا، ڕۆژی ٩ی تشرینی یه‌كه‌م\١٧ی ڕه‌زبه‌ر كاتژمێر ١٠:٤٥ له دژی سه‌ربازانی سوپای تورك له گردی شه‌هید جانخۆرت-ی سه‌ر به ناوچه‌ی هه‌ره‌كۆل-ی سێرت چالاكییه‌كیان كرد. له‌م چالاكییه‌دا به‌تووندی له سه‌نگه‌ره‌كان درا و ٣ سه‌رباز كوژران و ٣ی دیكه‌ش بریندار بوون.
هێزه‌كانمان له چوارچێوه‌ی هه‌مان هه‌ڵمه‌تدا، ڕۆژی ١٠ی تشرینی یه‌كه‌م\١٨ی ڕه‌زبه‌ر كاتژمێر ١٦:٣٠ سه‌ربازانی توركی سه‌ر گردی جانخۆرتیان كرده ئامانج و چالاكییه‌كیان كرد. له‌م چالاكییه‌دا كه به‌تووندی له سه‌نگه‌ره‌كان درا، زانیاری ڕوون ده‌رباره‌ی ژماره‌ی كوژراو و برینداره‌كان به‌ده‌ستنه‌خرا.»
s.m