له سیده‌كان هه‌په‌گه له هێزه‌داگیركه‌ره‌كانی دا
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ڕایگه‌یاند، له ناوچه‌ی سیده‌كانی باشووری كوردستان گورزی تووندیان له سه‌نگه‌ر و په‌ناگه‌كانی هێزه‌داگیركه‌ره‌كانی توركیا داوه.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ڕایگه‌یاند، له ناوچه‌ی سیده‌كانی باشووری كوردستان گورزی تووندیان له سه‌نگه‌ر و په‌ناگه‌كانی هێزه‌داگیركه‌ره‌كانی توركیا داوه.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هه‌په‌گه ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و ئاشكرای كرد، ڕۆژی ٢٨ی شوبات\٩ی ڕه‌شه‌مه كاتژمێر ٩ له ده‌ڤه‌ری عه‌لی درێژ-ی ناوچه‌ی سیده‌كانی باشووری كوردستان دژی سوپای توركی داگیركه‌ر چالاكییه‌كیان ئه‌نجام داوه.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه، گورزی تووند له سه‌نگه‌ر و په‌ناگه‌كانی دوژمن دراوه. به‌ڵام ژماره‌ی سه‌ربازه كوژراو و برینداره‌كان ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه. هێزه‌كانی داگیركه‌ر دوای چالاكییه‌كه به ئۆبوس و هاوه‌ن تۆپبارانی ده‌وروبه‌ری خۆیان كردووه. هه‌په‌گه ڕاشیگه‌یاند، شه‌وی هه‌مان ڕێكه‌وت، له جۆله‌مێرگ جموجۆڵی ئاسمانی هه‌بووه و شوێنێكی ناوچه‌ی زێ بۆمباران كراوه.
له درێژه‌ی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه: «٢٨ی شوبات\٩ی ڕه‌شه‌مه له‌نێوان كاتژمێر ٢١-٢١:٣٠ له گردی خه‌ره‌گۆلی ناوچه‌ی چه‌لێی جۆله‌مێرگ كۆپته‌ره‌كانی جۆری سكۆرسكیی سوپای تورك به ئاسمانی ناوچه‌كه‌دا سووڕانه‌وه. هه‌روه‌ها كۆپته‌ره هێرشبه‌ره‌كان هه‌مان كات بۆمبارانی ده‌ڤه‌ری شه‌هید ڕۆسته‌م-ی ناوچه‌ی زێ-یان كرد. به‌هۆی بۆمبارانه‌كه هیچ زیانێك به هێزه‌كانمان نه‌گه‌یشت.»
s.m