له‌سێداره‌دانی ڕامین حوسێن په‌ناهی دواخرا
له‌سێداره‌دانی زیندانیی كوردی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ڕامین حوسێن په‌ناهی بۆ ماوه‌یه‌ك دواخرا.
له‌سێداره‌دانی زیندانیی كوردی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ڕامین حوسێن په‌ناهی بۆ ماوه‌یه‌ك دواخرا.
بڕیاربوو به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ڕامین حوسێن په‌ناهی زیندانیی سیاسیی كورد كه له لایه‌ن كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه، له‌سێداره بدرێت، به‌ڵام ئه‌مڕۆ ڕاگه‌یه‌نرا كه جێبه‌جێكردنی سزاكه بۆ ماوه‌یه‌ك ڕاگیراوه.
ئه‌مجه‌د حوسێن په‌ناهی برای ڕامین ڕایگه‌یاند: له‌سێداره‌دانی ڕامین بۆ ماوه‌یه‌ك وه‌ستێنراوه. وتیشی، ڕامینی برای ڕۆژی ٢ی ئایار\١٢ی بانه‌مه‌ڕ له زیندانی سنه‌وه ته‌له‌فۆنی بۆ كردووه و ئاگاداری كردۆته‌وه كه له ژووری تاكه‌كه‌سی ده‌ریانهێناوه و بردوویانه‌ته‌وه زیندانی گشتی.
ڕامین حوسێن په‌ناهی له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا به براكه‌ی ڕاگه‌یاندووه كه بڕیاری له‌سێداره‌دانی به‌رده‌وامه، به‌ڵام جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه بۆ ماوه‌یه‌ك ڕاگیراوه.
٢ ڕۆژ به‌ر له بڕیاری جێبه‌جێكردنی سزای له‌سێداره‌دانی ئه‌و زیندانییه‌ی كورد، خوشكه‌زایه‌كی ڕامین په‌ناهی به ناوی نیشتیمان په‌ناهی كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا. ئه‌مجه‌د په‌ناهی ڕایگه‌یاند: له كاتی مه‌ڕاسیمی به‌خاكسپاردنی ته‌رمی نیشتیمان، هێزه‌كانی هه‌واڵگری ئێران (ئیتلاعات) هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ستگیركردنیان له ئه‌نوه‌ر-ی برایان كردووه.
ڕامین حوسێن په‌ناهی ڕۆژی ٢٣ی حوزه‌یرانی ٢٠١٧ له كه‌مینێكی هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران به برینداری ده‌ستگیركرا. ڕامین په‌ناهی كه به‌ته‌نها له‌و هێرشه‌دا ڕزگاری بوو، چه‌كی پێنه‌بوو. له كه‌مینه‌كه‌دا ٣ كه‌س كوژران به ناوه‌كانی به‌هزاد نووری، حه‌مید سه‌یف په‌ناهی و سه‌باح حوسێن په‌ناهی. چالاكیی ته‌مه‌ن ٢٤ ساڵان ڕامین حوسێن په‌ناهی كه به «ئه‌ندامه‌تیی حیزبی كۆمه‌ڵه» تاوانبار كراوه، له لایه‌ن لقی سنه‌ی دادگه‌ی شۆرشی ئیسلامیی ئێران سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه و له سه‌ره‌تای مانگی نیسانیش له لایه‌ن دادگه‌ی باڵای ئێران بڕیاری جێبه‌جێكردنی سزاكه ده‌ركراوه.
چه‌ند ڕۆژێك به‌ر له ئێستا ڕاگه‌یه‌نرا كه به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه (ئه‌مڕۆ) ڕامین په‌ناهی له‌سێداره ده‌درێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ناوبراو گوازرابوویه‌وه ژووری تاكه‌كه‌سی له قاوشی له‌سێداره‌دانی زیندان.
كوردان و ڕای گشتیی به‌مه‌به‌ستی ڕاگرتنی له‌سێداره‌دانی ڕامین حوسێن په‌ناهی، ناڕه‌زایی توندیان پیشاندا. نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و ڕێكخراوی لێبووردنی نێونه‌ته‌وه‌یی (ئه‌منستی ئینته‌رناسیۆنال) داوایان له حكوومه‌تی ئێران كرد سزای له‌سێداره‌دانی ئه‌و زیندانییه‌ی كورد هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
s.m