له شرنا‌خ ئاگری نه‌ورۆز هه‌ڵكرا
له شاری شرناخی باكووری كوردستان ئاگری نه‌ورۆز هه‌ڵكرا. له ناوچه‌ی سلۆپیش بانگی گه‌ل كرا بڕژێته مه‌یدانی نه‌ورۆز.
له شاری شرناخی باكووری كوردستان ئاگری نه‌ورۆز هه‌ڵكرا. له ناوچه‌ی سلۆپیش بانگی گه‌ل كرا بڕژێته مه‌یدانی نه‌ورۆز.
یه‌كه‌مین بڵێسه‌ی ئاگری نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ له گه‌ڕه‌كه‌كانی شرنا‌خ به‌رز بوویه‌وه. هاوكات له ناوچه‌ی سلۆپی سه‌ر به شرناخیش ئاماده‌كاری بۆ كردنه‌وه‌ی ئاگری نه‌ورۆز ده‌كرێت.
ئه‌ندامانی ڕێكخستنی پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) له شرنا‌خ بۆ پیرۆزكردنی نه‌ورۆز له مه‌یدانی ته‌نیشت هۆتێلی نووح نه‌بی، له چه‌ندین گه‌ڕه‌ك به‌لاڤۆكیان بڵاوكرده‌وه.
په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په له شرنا‌خ حه‌سه‌ن ئۆزگونه‌ش، كاندیدانی هه‌ده‌په بۆ هه‌ڵبژاردنی هاوشاره‌داری شاره‌كه هشیار ئۆسال و نوورجان ئالتورك له هه‌موو گه‌ڕه‌كه‌كان به‌گه‌رمی پێشوازییان لێ ده‌كرێت.
له ناوچه‌ی سلۆپی ده‌رباره‌ی پیرۆزكردنی نه‌ورۆز ڕاگه‌یه‌نراوێك بڵاوكرایه‌وه و كۆمیته‌ی ئاماده‌كاری نه‌ورۆز داوای له گه‌ل كرد له گه‌ڕه‌كی یه‌نیشه‌هر كۆببنه‌وه به‌مه‌به‌ستی پیرۆزكردنی نه‌ورۆز.
s.m