له بیناكانی ئافه‌ت له گه‌ڕه‌كی باهچه‌لی ئه‌ڤله‌ر-ی نێو شاری شرنا‌خ یه‌كه‌مین بنكه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی هه‌ده‌په كرایه‌وه. له مه‌ڕاسیمی كردنه‌وه‌ی بنكه‌كه‌دا كاندیدانی هه‌ده‌په بۆ هاوشاره‌داری شرنا‌خ هشیار ئۆسال و نوورخان ئالتورك له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په حه‌سه‌ن ئۆزگونه‌ش و حوسێن كاچماز و سه‌دان كه‌س ئاماده بوون. گه‌ل به هه‌ڵپه‌ڕكێ و جلوبه‌رگی ڕه‌نگینی كوردی به‌شدارییان له مه‌ڕاسیمه‌كه‌دا كرد.
كاندیدی هه‌ده‌په نوورجان ئالتورك له مه‌ڕاسیمه‌كه‌دا گوته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و ڕایگه‌یاند، ئه‌وان لایه‌نی كولتووری شاره‌كه ده‌پارێزن و خزمه‌تی گه‌ل ده‌كه‌ن. كاندیده‌كه‌ی دیكه‌ش هشیار ئۆزسال گوتی، ئه‌م هه‌ڵبژاردنه به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشوو واتای جیاوازتری هه‌یه. هیوادارن ببێته هۆی ئاشتی و ئازادی.
جزیر
له لایه‌كی دیكه‌وه كاندیده‌كانی هه‌ده‌په بۆ هاوشاره‌داری جزیر محه‌مه‌د زرگی و بێریڤان كوتلو و چه‌ندین ئه‌ندام و هه‌واداری هه‌ده‌په له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا سه‌ردانی كاسبكارانی شارۆچكه‌ی جزیر-یان كرد. كاسبكاران به جۆشوخرۆشه‌وه پێشوازییان له كاندیده‌كانی هه‌ده‌په كرد. كاندیده‌كان گوێیان له داواكاری و پێشنیازه‌كانی خه‌ڵك گرت.
s.m