له شرنا‌خ ٥٠ كه‌س ده‌ستگیر كران
ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌مڕۆ له ئه‌نجامی ئۆپه‌راسیۆنی قڕكردنی سیاسی له لایه‌ن پۆلیسی توركیاوه له شرنا‌خ ده‌ستگیر كران، گه‌یشته ٥٠ كه‌س.
ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌مڕۆ له ئه‌نجامی ئۆپه‌راسیۆنی قڕكردنی سیاسی له لایه‌ن پۆلیسی توركیاوه له شرنا‌خ ده‌ستگیر كران، گه‌یشته ٥٠ كه‌س.
به‌ره‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ پۆلیس هه‌ڵیكوتایه سه‌ر ده‌یان ماڵ له پارێزگه‌ی شرناخی باكووری كوردستان. به گوێره‌ی زانیارییه‌كان له ناوه‌ندی شاره‌كه ٨، له جزیر ١٨، له سلۆپی ١٤، له هه‌زه‌خ ٩ و له قلا‌بان-یش كه‌سێك ده‌ستگیر كراوه.
ڕاگه‌یه‌نرا ئه‌و كه‌سانه به بیانووی «ئه‌ندامه‌تیی ڕێكخستن» و «پڕوپاگه‌نده كردن بۆ ڕێكخستن ده‌ستگیركراون و ڕه‌وانه‌ی به‌ڕه‌وه‌به‌رایه‌تیی ئاسایش كراون.
s.m