له شه‌نگال پیلانگێڕیی ٩ی تشرینی یه‌كه‌م ئیدانه كرا
پیلانگێڕیی نێونه‌ته‌وه‌یی ٩ی تشرینی یه‌كه‌م دژی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان، به ڕێپێوانێك كه له لایه‌ن یه‌كێتیی گه‌نجانی ئێزدی ڕێكخرا، ئیدانه كرا.
پیلانگێڕیی نێونه‌ته‌وه‌یی ٩ی تشرینی یه‌كه‌م دژی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان، به ڕێپێوانێك كه له لایه‌ن یه‌كێتیی گه‌نجانی ئێزدی ڕێكخرا، ئیدانه كرا.
له شه‌نگال به ڕێپێوانێك كه له لایه‌ن یه‌كێتیی گه‌نجانی ئێزدی (YCÊ) ڕێكخرا، پیلانگێڕیی نێونه‌ته‌وه‌یی ٩ی تشرینی یه‌كه‌می ١٩٩٨\١٧ی ڕه‌زبه‌ر-ی دژ به ئۆجالان شه‌رمه‌زار كرا.
ڕێپێوانه‌كه به به‌شداریی سه‌دان كه‌س له گه‌ڕه‌كی یه‌رمووك-ی شاری شه‌نگال ده‌ستی پێكرد. خۆپیشانده‌ران وێنه و ئاڵاكانی ئۆجالانیان به‌رز كرده‌وه و به گوتنه‌وه‌ی درووشمی «بژی سه‌رۆك ئاپۆ» و «بێ سه‌رۆك ژیان نابێت» خۆیان گه‌یانده مه‌یدانی شه‌هیدان.
باسم فه‌قیر به ناوی یه‌كێتیی گه‌نجانی ئێزدی لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانی دا و گوتی: «گه‌لی شه‌نگال له‌سه‌ر بنه‌مای ڕامانه‌كانی ڕێبه‌ر ئاپۆ به شوێنپێی بێریڤان، به‌رخوه‌دان، مام زه‌كی و هه‌موو شه‌هیداندا ده‌چێت.»
s.m