له عوسمانیه زیندانییه‌كی دیكه چالاكیی فیدایی كرد
له زیندانی عوسمانیه زیندانیی سیاسی سیراچ یوكسه‌ك به ئامانجی ئیدانه‌كردنی گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان چالاكیی فیدایی كرد.
له زیندانی عوسمانیه زیندانیی سیاسی سیراچ یوكسه‌ك به ئامانجی ئیدانه‌كردنی گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان چالاكیی فیدایی كرد.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، زیندانیی دۆسیه‌ی په‌كه‌كه سیراچ یوكسه‌ك له زیندانی عوسمانیه ئه‌مڕۆ چالاكیی فیدایی كردووه. ته‌رمی یوكسه‌ك گوازرایه‌وه بۆ پزیشكی دادی له شاری ئه‌ده‌نه و پێشبینی ده‌كرێت خانه‌واده‌كه‌ی و پارێزه‌ران ته‌رمه‌كه‌ی وه‌رگرنه‌وه. هه‌روه‌ها پارێزه‌ران به‌مه‌به‌ستی زانیاری وه‌رگرتن ده‌رباره‌ی چالاكییه فیداییه‌كه‌ی سیراچ یوكسه‌ك سه‌ردانی زیندانی عوسمانیهیان كرد.ه
تا ئێستا ٦ زیندانی چالاكیی فیداییان كردووه
له سه‌ره‌تای مانگرتنه‌كانی دژ به گۆشه‌گیرییه‌وه تا ئێستا ٦ زیندانی له دژی گۆشه‌گیریی سه‌ر ئۆجالان چالاكیی فیداییان كردووه. ته‌رمی زیندانییه‌كان له لایه‌ن هێزه‌كانی ده‌وڵه‌ته‌وه ڕفێنراون و به‌شێوه‌یه‌كی شاراوه و ته‌نیا به ئاماده‌بوونی خێزانه‌كانیان به‌خاكسپێردراون.
ناوی ئه‌و زیندانییانه‌ی چالاكیی فیداییان كردووه:
١. مه‌دیا چنار ٢٥ی ئادار\٥ی خاكه‌لێوه له زیندانی پیتی «ئه»ی مێردین.
٢. زولكوف گه‌زه‌ن ١٧ی ئادار\٢٦ی ڕه‌شه‌مه له زیندانی پیتی «ف»ی ژماره ٢ی ته‌كیرداغ.
٣. ئایته‌ن به‌چه‌ت ٢٣ی ئادار\٣ی خاكه‌لێوه له زیندانی ژنانی گه‌بزه.
٤. زه‌هرا ساغله‌م ٢٤ی ئادار\٤ی خاكه‌لێوه له زیندانی پیتی «ت»ی ئۆلتوو.
٥. یۆنجا ئاکجی ٢٩ی ئادار/ ٩ی خاکەلێوە لە زیندانى پیتی «ت»ی ژنان له شه‌كران چالاكیی فیدایی كرد و ١ی نیسان\١٢ی خاكه‌لێوه له نه‌خۆشخانه شه‌هید بوو.
٦. سیراچ یوكسه‌ك ٢ی نیسان\١٣ی خاكه‌لێوه له زیندانی عوسمانیه.
له لایه‌كی دیكه‌وه ٢٠ی شوبات ئوغور شاكار هاوڵاتییه‌كی كوردی خه‌ڵكی دێرسم له شاری كرێفێلدی ئه‌ڵمانیا له به‌رده‌م دادگه دژ به گۆشه‌گیریی سه‌ر ئۆجالان ئاگری له جه‌سته‌ی خۆی به‌ردا و ڕێكه‌وتی ٢٢ی ئادار\٢ی خاكه‌لێوه له نه‌خۆشخانه شه‌هید بوو.
s.m