له قۆسه‌ر ده‌ست به‌سه‌ر پێگه‌ی موختاره‌كانیشدا گیرا
له چه‌ندین گه‌ڕه‌كی شارۆچكه‌ی قۆسه‌ری سه‌ر به مێردین حكوومه‌تی ئاكه‌په ده‌ستی به‌سه‌ر پێگه‌ی ئه‌و موختارانه‌دا گرت كه له لایه‌ن گه‌له‌وه هه‌ڵبژێردرابوون.
له چه‌ندین گه‌ڕه‌كی شارۆچكه‌ی قۆسه‌ری سه‌ر به مێردین حكوومه‌تی ئاكه‌په ده‌ستی به‌سه‌ر پێگه‌ی ئه‌و موختارانه‌دا گرت كه له لایه‌ن گه‌له‌وه هه‌ڵبژێردرابوون.
به فه‌رمانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا له ناوچه‌ی قۆسه‌ری سه‌ر به مێردین موختاری ٨ گه‌ڕه‌ك له كاره‌كانیان دوورخرابوونه‌وه، شوێنی ٦ كه‌سیان به وه‌كاله‌ت پڕ كرانه‌وه و له شوێنی ٢ موختاریش قه‌یووم دامه‌زرێنران. ڕاگه‌یه‌نرا كه به‌ڕێوه‌به‌ری ناسنامه‌ی باری شارستانی له ناوچه‌كه عه‌بدولڕه‌حمان عه‌بدولسه‌مه‌دئۆغلوو له شوێنی موختاری گه‌ڕه‌كی به‌رچه‌م ماهسوم ئاسلان دانراوه.
جێگه‌ی باسه ئه‌و قه‌یوومه‌ی كه ده‌وڵه‌ت پێشتر بۆ شاره‌وانیی قۆسه‌ر داینابوو، ناوی هه‌ردوو گه‌ڕه‌كی به‌رچه‌م و دونایسر-ی كردووه‌ته توركی. ناوی به‌رچه‌م كراوه‌ته شاهكولوبه‌ی.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان له گه‌ڕه‌كی دونایسر-یش به‌ڕێوه‌به‌ری كاری نووسین له قائیمقامیه‌ت ڕه‌مه‌زان ئویگور له شوێنی موختار شه‌ریف دا‌غ دانراوه.
سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی موختاره‌كانی قۆسه‌ر هاتیش شه‌ران ڕایگه‌یاند، دامه‌زراندنی قه‌یوومه‌كان به كارێكی ڕاست دانانێین، له‌و شوێنانه‌ی كه قه‌یووم دانراون، خه‌بات ناكرێت. ناوبراو گوتیشی، قه‌یوومه‌كان له‌به‌ر كاری خۆیان ناتوانن بێنه گه‌ڕه‌كه‌كان و په‌یوه‌ندیدار بن به كێشه‌كانی هاوڵاتییان. شه‌ران باسی له‌وه كرد كه قه‌یوومه‌كان له بینای موختاره‌كانیش دانانیشن، به‌وهۆیه‌وه‌شه‌وه كاروباری هاوڵاتییان جێبه‌جێ ناكرێت.
موختاری گه‌ڕه‌كی به‌رچه‌م ماهسوم ئاسڵان ڕایگه‌یاند كه ده‌ست به‌سه‌ر پێگه‌كه‌یدا گیراوه. گوتی: «عه‌بدولسه‌مه‌دئۆغلو نه‌یده‌ویست ئه‌و كاره بكات، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی كارمه‌ندی حكوومه‌ت بوو، ناچار بوو فه‌رمانه‌كه جێبه‌جێ بكات. ئێمه چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌مان له گه‌لی خۆمان هه‌یه كه له‌سه‌ر سندووقه‌كان وه‌ڵامێكی به‌هێز بده‌نه‌وه. گه‌لی ئێمه ده‌زانێت چی ده‌كات، هه‌ڵبژاردن نزیكه. گه‌له‌كه‌مان ده‌چێته سه‌ر سندووقه‌كان و جوانترین وه‌ڵامی ئه‌و كه‌سانه ده‌ده‌نه‌وه كه ئه‌م سیاسه‌ته جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.»
ئاسلان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه له گه‌ڕه‌كه‌كه‌ی كاروباری هاوڵاتییان جێبه‌جێ ناكرێت، هاوڵاتییان ناچارن بچنه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناسنامه‌ی باری شارستانی، چونكه بینای موختاره‌كان موختاری لێ نییه.
s.m