له قۆسه‌ر چه‌ندین ئه‌ندام و به‌رپرسی هه‌ده‌په و ده‌به‌په ده‌ستگیركران
له شارۆچكه‌ی قۆسه‌ری سه‌ر به مێردین پۆلیسی توركیا هه‌ڵیكوتایه سه‌ر ماڵان و چه‌ندین ئه‌ندام و به‌رپرسی هه‌ده‌په و ده‌به‌په‌یان ده‌ستگیر كرد.
له شارۆچكه‌ی قۆسه‌ری سه‌ر به مێردین پۆلیسی توركیا هه‌ڵیكوتایه سه‌ر ماڵان و چه‌ندین ئه‌ندام و به‌رپرسی هه‌ده‌په و ده‌به‌په‌یان ده‌ستگیر كرد.
پۆلیسی توركیا به‌ره‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ له شارۆچكه‌ی قۆسه‌ر-ی مێردین هه‌ڵیكوتایه سه‌ر زۆر ماڵ. له ئه‌نجامدا چه‌ندین ئه‌ندام و به‌رپرسی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) و پارتی هه‌رێمه‌دیموكراتییه‌كان (ده‌به‌په) ده‌ستگیركران.
ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌ستگیركراون بریتین له: حه‌مدیه تورگای كاندیدی هه‌ده‌په له شاری هاتای بۆ هه‌ڵبژاردنی ٢٠١٥ی په‌رله‌مانی توركیا، یاسه‌مین ده‌میركایا ئه‌ندامی پێشووی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌به‌په، حه‌قی ئاكانسه‌ل هاوسه‌رۆكی پێشووی ده‌به‌په له ناوچه‌ی قۆسه‌ر، مه‌لاهات ئۆرال ئه‌ندامی پێشووی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌به‌په، حه‌مدوڵا ئه‌ره‌س كارمه‌ندی پێشووی شاره‌وانی، سه‌ردار چه‌تین، مه‌سعوود یگیت و سه‌لین چنار.
s.m