له كه‌ركووك داوا ده‌كرێت كۆتایی به حوكمی سه‌ربازیی شاره‌كه بهێنرێت
داوا ده‌كرێت له شاری كه‌ركووكی باشووری كوردستان ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی به زه‌بری هێز سه‌پێنراوه كۆتایی پێبێت و دۆخی شاره‌كه ئارام بكرێته‌وه.
داوا ده‌كرێت له شاری كه‌ركووكی باشووری كوردستان ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی به زه‌بری هێز سه‌پێنراوه كۆتایی پێبێت و دۆخی شاره‌كه ئارام بكرێته‌وه.
هاوپەیمانه‌تیی کۆمەڵایەتیی هاوڵاتیانی کەرکووک لە ژێر ناوی «دەسەڵاتی سەربازی لە کەرکووک هەڵگرن» كۆنفڕانسێكی رۆژنامەوانی ساز كرد. ڕەمەزان سابیر به نوێنه‌رایه‌تیی هاوپه‌یمانه‌تییه‌كه به‌یاننامه‌یه‌كی خوێندەوە و ڕایگەیاند: «لە دوای ١٦ ئۆکتۆبەرەوە هێزە چەکدارەکانی عێراق لە ژێر ناوی سەپاندنی یاسادا هێرشێکی بەربڵاویان کردە سەر شاری کەرکووک و دەستیان بەسەر شارەکەدا گرت. لەو ڕۆژەوە ئەم شارە بە یاسا و ڕێساکانی حوکمی سەربازی بەڕێوە دەچێت، چه‌ند جارێكیش به‌هۆی تەقەی ئەم هێزانە خەڵکی سڤیل بووه‌ته قوربانی.»
ناوبراو گوتیشی، «پارێزگاری بە وەکالەت کە نوێنەرایەتی باڵی شۆڤێنیانەی عه‌ره‌بی دەکات، بە سوودوەرگرتن لەم ئاڵوگۆڕانە و بە پشتیوانی ئەم دەسەڵاتە سەربازییە، لە جیاتی هەنگاونان بۆ گەشەپێدانی ئەم شارە لە ڕێگەی گۆڕانکاری لە پۆستە ئیدارییەکان، خەریکی نانەوەی تۆوی دووبەرەکییە.»
ڕه‌مه‌زان سابیر ئاماژەی بەوەشدا «ئه‌وه‌ی کە ئەم دەسەڵاتە کردوویەتییە دیاری بۆ خەڵکی كه‌ركووك، دانانی دوو خاڵی گومرگیە لە ڕێگه‌ی سلێمانی و هەولێر کە زیاتر لە قۆلبڕین ده‌چێت نەک گومرک.»
هاوپەیمانه‌تیی کۆمەڵایەتیی هاوڵاتیانی کەرکووک له به‌یاننامه‌كه‌یدا ئه‌م داواكارییانه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو:
- چۆڵکردنی شار لە دیاردە سەربازییەکان.
- گەڕانەوەی هەیبەت بۆ ئیدارە مەدەنییەکان.
- ڕاگرتنی سەرجەم ئەو سیاسەتانەی پارێزگاری کەرکووک كه لەسەر بنا‌غەی نەتەوەگەری و نانەوەی تۆوی دووبەرەکین لە نێوان پێکهاتەکان.
- لادان و هەڵگرتنی ئەو خاڵە گومرگیانه کە لە ڕاستیدا نایاسایین و دەبێ بەدواداچوونیان بۆ بکرێت.
s.m