له كه‌ركووك پیلانگێڕیی دژ به ئۆجالان شه‌رمه‌زار كرا
لە شاری کەرکووک گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی دژی پیلانگێڕیی سه‌ر ڕێبەری گه‌لی كورد عەبدوڵا ئۆجالان به‌ڕێوه‌چوو.
لە شاری کەرکووک گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی دژی پیلانگێڕیی سه‌ر ڕێبەری گه‌لی كورد عەبدوڵا ئۆجالان به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌مڕۆ له شاری كه‌ركووكی باشووری كوردستان به ده‌ستپێشخه‌ریی كۆمیته‌ی چالاكی بۆ ئازادیی ئۆجالان گردبوونه‌وه‌یه‌ك به‌ڕێوه‌چوو و پیلانگێڕیی ٩ی تشرینی یه‌كه‌می ١٩٩٨ دژ به ئۆجالان ئیدانه كرا.
دڵزار جەمال به ناوی ئاماده‌بوانی گردبوونەوەکە به‌یاننامه‌یه‌كی خوێندەوه و گوتی: «بیست ساڵ لەمەوپێش و لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا، پیلانگێڕییه‌كی نێوده‌وڵه‌تی كرا و بووه هۆی ئه‌وه‌ی ڕێبه‌ر ئاپۆ سووریا جێبهێڵێت. ڕێبه‌ر ئاپۆ ویستی له ڕێی چوون بۆ ئه‌ورووپاوه كێشه‌ی كورد به نێوده‌وڵه‌تی بكات و هه‌وڵی چاره‌سه‌ری ئاشتییانه‌ی كێشه‌ی كورد بدات، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌ورووپا پشكی گه‌وره‌ی له سته‌م و زوڵمی سه‌ر كوردستان هه‌یه.»
s.m