له مه‌خموور به درووشمی «بكوژ ئه‌ردۆغان» هێرشی فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كان شه‌رمه‌زار كرا
گه‌لی مه‌خموور ڕژانه مه‌یدان و به‌تووندی هێرشه‌كه‌ی فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر مه‌خموور ئیدانه ده‌كه‌ن.
گه‌لی مه‌خموور ڕژانه مه‌یدان و به‌تووندی هێرشه‌كه‌ی فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر مه‌خموور ئیدانه ده‌كه‌ن.
فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیای داگیركه‌ر ئه‌مشه‌و ناوچه‌كانی قه‌ره‌چۆخ و كانیی خه‌زالان-یان له سنووری قه‌زای مه‌خمووری باشووری كوردستان بۆردومان كرد. له‌و شوێنانه‌ی بۆردومان كراون، هاوڵاتییانی مه‌خموور دژی داعش نۆبه‌تی خۆپاراستنیان ده‌گرت. به‌هۆی هێرشه‌كه ٣ ئه‌ندامی هێزه‌كانی پاراستنی خۆیی شه‌هید بوون و یه‌كێكی دیكه‌شیان بریندار بوو.
دوای هێرشه‌كه دانیشتوانی وارگه‌ی په‌نابه‌رانی شه‌هید ڕۆسته‌م جوودی چوونه شوێنی بۆردومانه‌كه و به گوتنه‌وه‌ی درووشمی «بكوژ ئه‌ردۆغان» و «بمرێ خیانه‌ت» ئیدانه‌ی هێرشه‌كه‌یان كرد.
s.m