له هه‌ولێر چی ڕووده‌دات؟
ڕۆژنامه‌وان سه‌ید ئه‌ڤران له وتارێكدا دۆخی باشووری كوردستان هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت و ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات شه‌ڕی ده‌سه‌ڵات له‌نێو بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ده‌ستی پێكردووه.
ڕۆژنامه‌وان سه‌ید ئه‌ڤران له وتارێكدا دۆخی باشووری كوردستان هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت و ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات شه‌ڕی ده‌سه‌ڵات له‌نێو بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ده‌ستی پێكردووه.
«ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یه‌نرا. كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن بێلایه‌نی خۆی له‌ده‌ست دا. هێشتا كابینه‌ی نوێ پێكنه‌هێنراوه، له‌م دۆخه ئاڵۆزه‌دا هه‌ولێر ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌رنجڕاكێش كرد. ئایا ئه‌مه شه‌ڕی ده‌سه‌ڵاته له‌نێو بنه‌ماڵه‌ی بارزانیدا؟
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یه‌نران، زۆرینه‌ی پارته‌كانی باشوور ناڕه‌زایه‌تیی خۆیان له به‌رانبه‌ر ئه‌نجامه‌كان ده‌ربڕی. بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ ڕایانگه‌یاندبوو ئه‌گه‌ر ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن به‌و شێوه‌یه ڕابگه‌یه‌نرێن، ئه‌وان ناچنه په‌رله‌مان. به‌و هۆیه‌وه چه‌ند سندووقێك له‌به‌رچاوان هه‌ژمار كرانه‌وه.
په‌ده‌كه (پارتی دیموكراتی كوردستان) و یه‌نه‌كه (یه‌كێتیی نیشتیمانی كوردستان) له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری عێراق قورگی یه‌كتریان گرتبوو، به‌ڵام كاتێك مرۆڤ سه‌یری لێدوانه‌كانی ئه‌و دوو پارته ده‌كات له دوای هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار، ده‌رده‌كه‌وێت كه هه‌ردوو پارته‌كه له دژی پارته‌كانی دیكه ڕێككه‌وتوون. په‌ده‌كه و یه‌نه‌كه‌ش گوتاره‌كانیان له به‌رانبه‌ر یه‌كتر نه‌رم كردووه. دوای ئه‌م لێدوانه نه‌رمانه‌ی په‌ده‌كه و یه‌نه‌كه ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان ڕاگه‌یه‌نران.
شێوازی ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن گومانی ئه‌وه لای مرۆڤ دروست ده‌كات كه په‌ده‌كه و یه‌نه‌كه ڕێككه‌وتوون. له ٩ ئه‌ندامی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن ٤ ئه‌ندامیان له دژی ئه‌وه ده‌وه‌ستنه‌وه كه ئه‌نجامه‌كان وه‌ها ڕابگه‌یه‌نرێن، به‌ڵام به قبووڵكردنی ٥ ئه‌ندام هاوكێشه‌كه گۆڕا و ئه‌نجامه‌كان ڕاگه‌یه‌نران. ئه‌ندامانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، كۆمه‌ڵی ئیسلامی و یه‌كگرتووی ئیسلامی له‌نێو كۆمسیۆن، نه‌یانده‌ویست ئه‌نجام به‌م شێوه‌یه ڕابگه‌یه‌نرێت، به‌ڵام ئه‌ندامانی په‌ده‌كه و یه‌نه‌كه پێكه‌وه ڕێككه‌وتن و ئه‌نجامه‌كه‌یان ڕاگه‌یاند.
سه‌رۆكی لیستی په‌ده‌كه و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی په‌ده‌كه هێمن هه‌ورامی گوتی كه ئه‌وان بیر له‌وه ناكه‌نه‌وه حكوومه‌تێك به‌بێ یه‌نه‌كه پێك‌بێنن و ده‌رگه‌یان بۆ هه‌موو كه‌س كراوه‌یه. ئه‌مه‌ش ده‌ریده‌خات كه په‌ده‌كه و یه‌نه‌كه ده‌رباره‌ی حكوومه‌تی نوێ ڕێككه‌وتوون.
له‌م نێوه‌نده‌دا له هه‌ولێر لێدوانێك درا كه به‌هۆی فرۆشتنی نه‌وتی قاچاخ ڕێوشوێن ده‌گیرێته‌به‌ر و ڕێكاری یاسایی له دژی ئه‌و كه‌سانه ده‌گیرێته‌به‌ر كه نه‌وتی قاچاخ ده‌فرۆشن. دوای ئه‌م لێدوانه زۆر كه‌س ده‌ستگیر كران. دوایین جار ئۆپه‌راسیۆنه‌كه گه‌یشته پارێزگاری هه‌ولێر نه‌وزاد هادی و براكه‌ی كه به‌رپرسی ئاسایشه.
كاتێك مرۆڤ ده‌نواڕێته زانیارییه‌كان ده‌رباره‌ی نه‌وزاد هادی و بنه‌ماڵه‌كه‌ی، ده‌بینێت كه ناوبراو سه‌ر به نێچیرڤان بارزانییه. ده‌ستگیركردنی كه‌سێكی نزیك له نێچیرڤان بارزانی نیشانه‌ی پێكدادانێكی سه‌ختی نێوخۆیی ده‌سه‌ڵاتداره‌تییه.
گرژییه‌كه له‌نێوان نێچیرڤان بارزانی و مه‌سعوود و مه‌سروور بارزانی نوێ نییه. دوای ئه‌وه‌ی كۆمپانیای نێچیرڤانی بارزانیی سه‌ر به سه‌رۆك كۆماری توركیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان نزیك بوویه‌وه له ڕیفراندۆم، شه‌ڕی بنه‌ماڵه ده‌ستی پێكرد. دوای ڕیفراندۆمه‌كه، به ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی مه‌سعوود بارزانی له سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم، له مێدیاكانی په‌ده‌كه‌وه ڕاگه‌یه‌نرا كه نێچیرڤان بارزانی چاوی بڕیوه‌ته شوێنی مه‌سعوود بارزانی و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ده‌ستی به جموجۆڵ كردووه.
كاتێك باس له‌وه ده‌كرا نێچیرڤان بارزانی ده‌چێت بۆ مه‌ڕاسیمی سوێندخواردنی سه‌رۆك كۆماری توركیا ئه‌ردۆغان، لایه‌نگرانی نێچیرڤان بارزانی گوتیان: «بارزانی بۆ مه‌ڕاسیمی سوێندخواردنی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان بانگهێشت كراوه.» به‌ڵام له بری نێچیرڤان و مه‌سعوود بارزانی، فازڵ میرانی و ٢ كه‌سی دیكه به‌شدارییان كرد.
له هه‌ڵبژاردنی ١٢ی ئایاری عێراق و هه‌ڵبژاردنی ٣٠ی ئه‌یلوولدا، له‌نێو كاندیده‌كاندا لایه‌نگرانی مه‌سعوود بارزانی زیاتر بوون له نێچیرڤان بارزانی. له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستاندا له‌و ٤٥ كاندیده ده‌رچووه، زۆرینه‌یان نزیكن له مه‌سعوود بارزانی و كادیری سه‌ره‌كیی په‌ده‌كه‌ن.
هه‌موو كه‌س ده‌زانێت كه نه‌وتی باشووری كوردستان له لایه‌ن نێچیرڤان بارزانی و ئاشتی هه‌ورامییه‌وه كه ئه‌وانیش سه‌ر به توركیان، ده‌فرۆشرێت. هه‌موو نه‌وتی قاچاخ و فه‌رمی له لایه‌ن ئه‌وانه‌وه ده‌فرۆشرێت. له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌بێ مۆڵه‌تی ئه‌وان له باشوور هیچ شتێك له‌سه‌ر نه‌وت ناكرێت.
ئاشتی له‌م كاته‌دا خۆی بێده‌نگ كرد. كه‌س نازانێت له كوێیه و چی ده‌كات. ده‌گوترێت ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه له‌سه‌ر نه‌وتی قاچاخ له لایه‌ن مه‌سعوود بارزانییه‌وه ده‌ستی پێكردووه. ده‌گوترێت ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ی كه گه‌یشتووه‌ته پارێزگاری هه‌ولێر و براكه‌ی كه به‌رپرسی ئاسایشه، له دژی نێچیرڤان بارزانی و ئاشتی هه‌ورامی ده‌ستی پێكردووه. نازانرێت كه ئه‌م پێكدادانه‌ی نێو بنه‌ماڵه تا كوێ ده‌ڕوات. به‌ڵام ڕیسك هه‌یه كه دژوار بێت.»
s.m