له هه‌ولێر یادی شه‌ڕڤانێك كرایه‌وه كه له به‌رخۆدانی عه‌فریندا شه‌هید بووه
شه‌ڕڤانی یه‌په‌گه محه‌مه‌د هادی (باشوور سۆران) كه له كاتی هێرشی داگیركاریی ده‌وڵه‌تی تورك له عه‌فرین شه‌هید بوو، له هه‌ولێر یادی كرایه‌وه.
شه‌ڕڤانی یه‌په‌گه محه‌مه‌د هادی (باشوور سۆران) كه له كاتی هێرشی داگیركاریی ده‌وڵه‌تی تورك له عه‌فرین شه‌هید بوو، له هه‌ولێر یادی كرایه‌وه.
شه‌ڕڤانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) باشوور سۆران ڕێكه‌وتی ٢٥ی كانوونی دووه‌می ٢٠١٨ له كاتی هێرشی داگیركاریی ده‌وڵه‌تی تورك له عه‌فرین شه‌هید بوو. ناوبراو له‌سه‌ر گۆڕه‌كه‌ی له گوندی ئیسماعیل ئاوا-ی شاری هه‌ولێر له لایه‌ن خانه‌واده و دۆسته‌كانی یادی كرایه‌وه.
عومه‌ر عه‌زیز باوكی شه‌هید باشوور سۆران گوتی، ئه‌وان سه‌ربه‌رزن به كوڕه‌كه‌یان كه له به‌رخۆدانی دژبه داگیركاریی ده‌وڵه‌تی تورك شه‌هید بووه. گوتیشی، خاوه‌نداره‌تی له میراتی شۆڕشگێڕیی كوڕه‌كه‌یان ده‌كه‌ن و له هه‌موو شوێنێك دژی داگیركاری ده‌وه‌ستنه‌وه.
s.m