له پرسووس چی ڕوویدا؟
له ناوچه‌ی پرسووسی سه‌ر به ڕوحا، چه‌ته‌كانی ئاكه‌په به چه‌ك هێرشیان كرده سه‌ر لایه‌نگرانی هه‌ده‌په. به‌هۆی هێرشه‌كه ٥ كه‌س ژیانیان له‌ده‌ستدا و ٩ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
له ناوچه‌ی پرسووسی سه‌ر به ڕوحا، چه‌ته‌كانی ئاكه‌په به چه‌ك هێرشیان كرده سه‌ر لایه‌نگرانی هه‌ده‌په. به‌هۆی هێرشه‌كه ٥ كه‌س ژیانیان له‌ده‌ستدا و ٩ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
دوێنێ ١٤ی حوزه‌یران\٢٤ی جۆزه‌ردان له ناوچه‌ی پرسووسی سه‌ر به ڕوحا، چه‌ته‌كانی ئاكه‌په به چه‌ك هێرشیان كرده سه‌ر لایه‌نگرانی هه‌ده‌په. به‌هۆی هێرشه‌كه ٥ كه‌س ژیانیان له‌ده‌ستدا و ٩ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. مێدیای ئاكه‌په یه‌كسه‌ر ده‌ستی به بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی درۆ كرد و گوتی: «په‌كه‌كه هێرشی كردووه.»
٣ ساڵ به‌ر له ئێستا، ٢٠ی ته‌مووزی ٢٠١٥ له هه‌مان ناوچه (پرسووس) كۆمه‌ڵكوژییه‌ك كرا، له ئه‌نجامدا ٣٤ كه‌س كوژران و ١٠٠ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی ئه‌و كاتی پرسووس به‌ر له هه‌ڵبژاردنی ٧ی حوزه‌یرانی ٢٠١٥ كرا.
ئه‌م جاره‌ش به‌ر له هه‌ڵبژاردن كۆمه‌ڵكوژییه‌كی دیكه كرا. به‌ڵام له بری بۆمب، ئه‌م جاره چه‌كیان به‌كارهێنا. ئه‌و كه‌سانه‌ی كه چه‌كیان له‌ده‌ستدا بوو ئاشكرا بوون. ئه‌وانه‌ی كه بوونه ئامانجی گوله‌كان، خه‌باتكار و لایه‌نگری هه‌ده‌په بوون. ئه‌م كۆمه‌ڵكوژییه له لایه‌ن مێدیای ئاكه‌په به شێوه‌یه‌ك بڵاوكرایه‌وه كه چیرۆك و مانشێته‌كانیان پێشتر ئاماده كرابوون. ده‌زگه‌كانی ڕاگه‌یاندن و ئه‌و ڕۆژنامه‌وانانه‌ی كه گوێڕایه‌ڵی ده‌سه‌ڵاتداره‌تین، به‌و چیرۆكه‌ی كه له ناوه‌ندێكه‌وه نووسرابوو، گوتیان: «په‌كه‌كه هێرشی كردووه». ئه‌وانه‌ی كه له‌م وه‌ڵاته ده‌ژین، ئه‌وانه‌ی كه ئه‌م مێدیا و ده‌سه‌ڵاتداره‌تییه ده‌ناسن، باش ده‌زانن كه ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له ناوه‌ندێكه‌وه ئاماده ده‌كرێن، بۆ شاردنه‌وه‌ی تاوانێكن.
له پرسووس چی ڕوویدا؟
١٠ ڕۆژ به له هه‌ڵبژاردن له پرسووس چی ڕوویدا؟ به گوێره‌ی شایه‌تحاڵ و داكۆكیكارانی مافه‌كانی مرۆڤ، كاندیدی ئاكه‌په بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له ڕوحا (ئورفا) ئیبڕاهیم خه‌لیل یڵدز، له چوارچێوه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن دوێنێ چووه بۆ دوكانی دوكاندارێك به ناوی حاجی ئه‌سڤه‌ت شه‌نیاشار و داوای لێ كردووه ده‌نگی پێبده‌ن. ئاكه‌په‌ییه‌كان پێشتریش ڕۆژانه زه‌ختیان له هه‌مان دوكاندار ده‌كرد. شه‌نیاشار به‌و كاندیده‌ی گوتووه: «ئێمه ده‌نگ به ئێوه ناده‌ین». دوای ئه‌وه‌ی كه بنه‌ماڵه‌ی شه‌نیاشار كه ئاكه‌په‌ییه‌كان هه‌ڕه‌شه‌یان لێ ده‌كردن، هه‌مان وه‌ڵامیان به ئاكه‌په‌ییه‌كان دایه‌وه، برای په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی ئاكه‌په زله‌یه‌كی له ڕووی كوڕێكی ئه‌سڤه‌ت شه‌نیاشار به ناوی «جه‌لال شه‌نیاشار» داوه. دواتریش ده‌ستڕێژی گوله‌ی لێ كردوون. ئه‌وانه‌ی كه هێرشیان كرد ئاكه‌په‌یی بوون. هاوشێوه‌ی ڕێكخراوی چه‌ته‌گه‌ر و مافیاكان «كاری هه‌ڵبژاردن»یان ده‌كرد. ڕێبازی ئه‌وان بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگ؛ چه‌ك، توندوتیژی و زۆرداری بوو.
له نه‌خۆشخانه بتڵی ئۆكسجینیان له سه‌ری دا و كوشتیان
كاتێك ئاكه‌په‌ییه‌كان ده‌ستڕێژیی گوله‌یان له بنه‌ماڵه‌ی شه‌نیاشار كرد له‌نێو دوكانه‌كه‌یان، كوڕی حاجی ئه‌سڤه‌ت شه‌نیاشار به ناوی «جه‌لال شه‌نیاشار» ده‌موده‌ست ژیانی له‌ده‌ستدا. هه‌ردوو برا برینداره‌كه‌ی دیكه كه كوڕی حاجی ئه‌سڤه‌ت شه‌نیاشارن، ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی گشتی كران له پرسووس. حاجی ئه‌سڤه‌ت شه‌نیاشار كه له شوێنی ڕووداوه‌كه لێی درابوو، بۆ بینینی منداڵه‌كانی خۆی كه بریندار بوون، چوو بۆ نه‌خۆشخانه. به‌ڵام ئیبراهیم خه‌لیل یڵدز-یش له‌وێ بوو كه ناوبراو ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ناوه‌ندی ئاكه‌په (پارته‌كه‌ی ئه‌ردۆغان)، په‌رله‌مانتار و كاندیدی ئاكه‌په‌یه بۆ هه‌ڵبژاردنی ٢٤ی حوزه‌یران. خزمه‌كانی ئه‌و كاربه‌ده‌سته‌ی ئاكه‌په له نه‌خۆشخانه‌ش ده‌ستیان به هێرش كرد. به گوێره‌ی شایه‌تحاڵان، له‌به‌رده‌م ده‌رگه‌ی نه‌خۆشخانه په‌لاماری حاجی ئه‌سڤه‌ت شه‌نیاشار-یان داوه و كوشتویانه. هاوكات كوڕی ناوبراو به ناوی «محه‌مه‌د شه‌نیاشار» كه به برینداری ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرابوو، له نه‌خۆشخانه بوتڵی ئۆكسجین له سه‌ری دراوه و به برینداری كوژراوه. هێرشه‌كه‌ی ئاكه‌په ژیانله‌ده‌ستدانی حاجی ئه‌سڤه‌ت شه‌نیاشار و دوو كوڕه‌كه‌ی لێكه‌وته‌وه كه بنه‌ماڵه‌یه‌كی وه‌ڵاتپارێزن و خه‌باتكاری هه‌ده‌په و ده‌به‌په‌ن.
ڕاگه‌یه‌ندرا كه برایه‌كی په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی ئاكه‌په به ناوی «محه‌مه‌د عه‌لی یڵدز» و پاسه‌وانێكی كه گواسترانه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی محه‌مه‌د عاكیف ئینان له ڕوحا، بوونه قوربانی ئه‌و توندوتیژییه‌ی كه خۆیان هه‌ڵیانگیرساند.
كامێراكانی نه‌خۆشخانه‌یان شكاندن!
ئه‌و تاوانانه‌ی كه ئاكه‌په‌ییه‌كان كردیان، تاوانێكی دڕندانه بوون. ٩ كه‌س به‌هۆی هێرشی تێرۆری ئاكه‌په بریندار بوون. دوای ئه‌وه‌ی برینداره‌كان گواسترانه‌وه نه‌خۆشخانه، ئاكه‌په‌ییه‌كان كامێراكانی نه‌خۆشخانه‌یان شكاندن. سه‌رچاوه‌كانی هه‌رێمه‌كه ڕایانگه‌یاند كه ئه‌مه به ئه‌نقه‌ست كراوه. چونكه ئاكه‌په‌ییه‌كان هه‌م له‌به‌رده‌م نه‌خۆشخانه و هه‌م له‌نێو نه‌خۆشخانه درێژه‌یان به تێرۆری خۆیان دا.
Suruç’da hastanede kameralar tahrip edilmiş, saldırı planlı görünüyor! pic.twitter.com/p3xIhNkBpr
— Sebnem KorurFincanci (@SKorurFincanci) June 14, 2018
سه‌رۆكی وه‌قفمی مافه‌كانی مرۆڤی توركیا (TIHV) پڕۆفیسۆر شه‌بنه‌م كۆروور فنجانجی له لاپه‌ڕه‌ی خۆی له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، وێنه‌ی كامێرایه‌كی نه‌خۆشخانه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه كه شكێندراوه. فنجانجی له‌و باره‌یه‌وه نووسیویه‌تی: «كامێرای نه‌خۆشخانه‌شیان شكاندوون. دیاره ئه‌م هێرشه پلانی بۆ داڕێژراوه.»
به شێوازی داعش كوشتیان؛ قورگیان بڕی
فنجانجی نووسیویه‌تی: یه‌كێك له ده‌به‌په‌ییه‌كان (ئه‌ندام و خه‌باتكارانی پارتی هه‌رێمه دیموكراتییه‌كان - ده‌به‌په) به بتڵی ئۆكسجین له‌سه‌ری دراوه و كوژراوه. به ده‌مانچه‌ش ده‌ستڕێژییان له یه‌كێكی دیكه كردووه قورگیان به چه‌قۆ بڕیوه و كوشتوویانه.
Hastanede kameralar tahrip edilmiş planlı bir saldırı DBP’lilerden birinin oksijen tüpü ile kafası kırılmış birine tabanca ile ateş etmişler diğerini bıçaklayıp boğazını kesmişler https://t.co/eTF3LeFp1F
— Sebnem KorurFincanci (@SKorurFincanci) June 14, 2018
سه‌رۆكی جه‌هه‌په له پرسووس: باوك و كوڕ له نه‌خۆشخانه كوژران
سه‌رڤه‌ت گۆره‌ن سه‌رۆكی لقی پرسووسی پارتی گه‌لی كۆماری - جه‌هه‌په ڕایگه‌یاند: «حاجی ئه‌سڤه‌ت شه‌نیاشار و كوڕێكی ئه‌و له نه‌خۆشخانه كوژران. گۆره‌ن گوتیشی: ئیبڕاهیم خه‌لیل یڵدز و براكانی چوونه نێو دوكانێك. دوای ئه‌وه‌ی دوكانداران ناڕه‌زایه‌تییان پیشاندا، به چه‌ك هێرشیان كردوونه‌ته‌سه‌ر. باوك و كوڕ كه به‌برینداری ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كران، له‌وێ كوژران.»
CHP Suruç İlçe Başkanı Servet Gören, dün yaşanan saldırıyı anlatıyor. pic.twitter.com/UGd9fLGVyK
— Amed Dicle (@ameddicleT) June 15, 2018
ئیرگیل: ئایا برینداره‌كان له نه‌خۆشخانه خۆیان كوشت؟
دكتۆر جه‌یهوون ئیرگیل په‌رله‌مانتاری جه‌هه‌په‌ی شاری بوورسا ده‌رباره‌ی هێرشه‌كه‌ی ئاكه‌په‌ییه‌كان له لاپه‌ڕه‌ی خۆی له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان نووسیویه‌تی:
- ئایا مرۆڤێك ده‌توانێت به چه‌ك هێرش بكاته سه‌ر شاندێك كه هاتوونه‌ته دوكانه‌كه‌ی؟
- له‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌ڵێن «هێرشیان كردووه (لایه‌نگرانی هه‌ده‌په)» ٣ كه‌س و له هێرشكارانیش ١ كه‌س مردووه.
- ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌ڵێن «هێرشیان كردووه» به‌برینداری ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون. ئایا ئه‌وان له نه‌خۆشخانه خۆیان كوشتووه؟
Suruç'ta tüm basın "AKP'ye saldırı" diye veriyor
— Dr. Ceyhun İrgil (@ceyhunirgil) June 14, 2018
Sorular
1. Bir insan kendi dükkanında gelen heyete silahla saldırır mı?
2. Saldırdı diyenlerden 3 ölü, saldırılanlardan ise bir ölü var
3. Saldırdı denenler yaralı hastaneye gidiyor, hastanede intihar mı ettiler?
Çok karışık konu https://t.co/Vk2KNm44NO
یه‌كێتیی پزیشكانی تورك (TTB): له نه‌خۆشخانه‌كه كه‌موكوڕیی گه‌وره‌ی ئه‌منی هه‌یه
یه‌كێتیی پزیشكانی تورك ده‌رباره‌ی ڕووداوه‌كه‌ی نه‌خۆشخانه لێدوانی دا. ئه‌و ڕێكخراوه ڕایگه‌یاند: «٢ له‌و كه‌سانه‌ی كه مردوون، له نه‌خۆشخانه ژیانیان له‌ده‌ستداوه. ئه‌مه ده‌ریده‌خات كه له نه‌خۆشخانه‌كه كه‌موكوڕیی جدیی ئه‌منی هه‌یه.»
HASTANELERİN GÜVENLİĞİ SAĞLANSIN https://t.co/57lDUCmMar
— TürkTabipleriBirliği (@ttborgtr) June 14, 2018
هه‌ده‌په بۆ ماوه‌ی ٢ ڕۆژ شینی ڕاگه‌یاند
پارتی دیموكراتی گه‌لان - هه‌ده‌په به‌هۆی هێرشه‌كه‌ی پرسووس كه چه‌ندین كه‌س تیایدا بوونه قوربانی، بۆ ماوه‌ی ٢ ڕۆژ شینی ڕاگه‌یاند و له له‌و ٢ ڕۆژه‌دا له ناوچه‌كه بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ناكات.
"Seçimlere kavga ve kan bulaşmamalıdır"
— HDP (@HDPgenelmerkezi) June 14, 2018
Urfa #Suruç’ta 3'ü esnaf 5 kişinin ölümüyle, 8 kişinin yaralanmasıyla sonuçlanan olaya ilişkin açıklamamızhttps://t.co/TuToX5H3eW
هه‌ده‌په داوای له وه‌زاره‌تی ناوخۆ و داد كرد كه ئه‌ركی خۆیان به‌مه‌به‌ستی پاراستنی ئاسایشی هه‌ڵبژاردن جێبه‌جێ بكه‌ن. هه‌روه‌ها داوای له گه‌لی پرسووس و ڕای گشتیی دیموكراتیخواز و هه‌موو توركیا كرد كه له دژی ئاژاوه‌گێڕی به‌هه‌ستیارییه‌وه مامه‌ڵه بكه‌ن.
ئه‌ردۆغان ڕێپیشانده‌ری مێدیایه
ئه‌و هه‌واڵانه‌ی كه له دوای دڕندایه‌تییه‌كه‌ی ئاكه‌په له پرسووس مێدیای ئاكه‌په‌ی داپۆشی، وه‌ك ئه‌وه بوو خۆیان دانی پێدا بنێن كه بكه‌ره‌كانی ڕووداوه‌كه كێن. ئامرازه‌كانی پڕوپاگه‌نده‌ی دیكتاتۆر به یه‌ك ده‌نگ گوتیان: «په‌كه‌كه هێرشی كردووه»
چه‌ند مانشێتێكی مێدیاكانی ئاكه‌په به‌م شێوه‌یه‌ن، ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتداره‌تییه ده‌ناسن به‌باشی له‌م مانشێتانه تێده‌گه‌ن:
یه‌نی شه‌فه‌ق: په‌كه‌كه هێرشی كرده سه‌ر په‌رله‌مانتارێكی ئاكه‌په.
ستار: شاندێكی ئاكه‌په له لایه‌ن په‌كه‌كه‌ییه‌كان كرایه ئامانج.
سه‌باح: له دژی شاندی ئاكه‌په هێرشی خائینانه.
توركیا: په‌كه‌كه هێرشی كرده سه‌ر ئاكه‌په‌ییه‌كان.
ئاكشام: په‌كه‌كه ده‌ستڕێژیی گوله‌ی له ئاكه‌په‌ییه‌كان كرد.
ئه‌و مانشێته‌ی كه له ڕۆژنامه‌ی «میللیه‌ت» بڵاوكرایه‌وه سه‌رچاوه‌ی هه‌موو هه‌واڵه‌كانی ئاشكرا كرد. له مانشێته‌كه‌دا كه به ناوی ئه‌ردۆغانه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه نووسراوه: برای په‌رله‌مانتارێكی ئێمه له لایه‌ن په‌كه‌كه كوژرا.
په‌رله‌مانتاری مافیای ئاكه‌په؛ ئیبڕاهیم خه‌لیل یڵدز
په‌رله‌مانتاری ئاكه‌په و كاندید بۆ خوولی نوێی په‌رله‌مان ئیبڕاهیم خه‌لیل یڵدز به كاره مافیاییه‌كانی خۆی ناسراوه. یڵدز له نیسانی ٢٠١٧ كاتێكی ڕیفراندۆم بۆ ده‌ستووری بنه‌ڕه‌تی توركیا ده‌كرا، له‌گه‌ڵ ٢٠ چه‌كداری خۆی هه‌ڵیكوتابوویه سه‌ر بنكه‌یه‌كی ده‌نگدان و سه‌رۆكی بنكه‌كه و كارمه‌نده‌كانی به دیل گرتبوو.
Görüntüler 16 Nisan referandum günü...
— Amed Dicle (@ameddicleT) June 14, 2018
AKP'li İbrahim Halil Yıldız, 20 silahla adamla bir okulu basmış, sandık başkanı ve görevlileri rehin almıştı.
Aynı Yıldız, bugün kendisine oy vermeyen esnaflara saldırdı. pic.twitter.com/L7gf7RYUq7
s.m