له ڕوحا موختارێك و ٣ كه‌س ده‌ستگیر كران
له ناوچه‌ی وێرانشاری سه‌ر به پارێزگه‌ی ڕوحا له باكووری كوردستان، له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی قڕكردنی سیاسی‌دا جه‌ندرمه‌كان هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر ماڵان و موختارێك و ٣ كه‌سی دیكه‌یان ده‌ستگیر كرد.
له ناوچه‌ی وێرانشاری سه‌ر به پارێزگه‌ی ڕوحا له باكووری كوردستان، له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی قڕكردنی سیاسی‌دا جه‌ندرمه‌كان هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر ماڵان و موختارێك و ٣ كه‌سی دیكه‌یان ده‌ستگیر كرد.
له ناوچه‌ی وێرانشاری سه‌ر به پارێزگه‌ی ڕوحا هێزه‌كانی جه‌ندرمه‌ی توركیا هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر ماڵان و ٤ كه‌سیان ده‌ستگیر كرد. ده‌روێش ئارتران موختاری گه‌ڕه‌كی گه‌ده دودویا كه له كاره‌كه‌ی دوورخراوه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ هاوڵاتییانی ناوچه‌كه خه‌تیب دۆنمه‌ز، مه‌حموود ڤوورال و كه‌سێكی دیكه كه ناوه‌كه‌ی نه‌زانرا، به بیانووی «پڕوپاگه‌نده كردن بۆ ڕێكخستن» ده‌ستگیر كران.
ده‌ستگیركراوان گوازراونه‌ته‌وه بۆ فه‌رمانداره‌تیی جه‌ندرمه له ناوچه‌كه.
s.m