له ڕوحا ٢ كه‌س زیندانی كران
له ناوچه‌ی وێرانشار-ی ڕوحا بڕیاری زیندانی كردن بۆ ٢ كه‌س ده‌ركرا كه له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی قڕكردنی سیاسی‌دا ده‌ستگیر كرابوون.
له ناوچه‌ی وێرانشار-ی ڕوحا بڕیاری زیندانی كردن بۆ ٢ كه‌س ده‌ركرا كه له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی قڕكردنی سیاسی‌دا ده‌ستگیر كرابوون.
له ئۆپه‌راسیۆنی قڕكردنی سیاسی‌دا موختاری گه‌ڕه‌كی گه‌ده دودویا ده‌روێش ئارتران كه به فه‌رمانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا له كاره‌كه‌ی دوورخراوه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ ٣ كه‌سی دیكه ده‌ستگیر كرابوون. ده‌ستگیركراوه‌كان ئه‌مڕۆ ڕه‌وانه‌ی دادگه كران به‌مه‌به‌ستی ئیفاده دان.
دادگه به‌مه‌رجی كۆنتڕۆڵی دادوه‌ری، بڕیاری ئازادكردنی بۆ ده‌روێش ئارتران-ی موختار و خه‌تیب دۆنمه‌ز ده‌ركرد. هه‌روه‌ها بڕیاری زیندانی كردنی بۆ مه‌حموود ڤورال و فه‌یاز یومروو به بیانووی «پڕوپاگه‌نده‌كردن بۆ ڕێكخستن» ده‌ركرد.
s.m