لە ئارتوکلوی مێردین ٤ کەس دەستگیرکران

پۆلیسی دەوڵەتى تورک لە چوارچێوەى ئۆپراسیۆنى پاکتاوی سیاسیدا لە ناوچەى ئارتوکلوی مێردین هەڵیکوتایە سەر ماڵی هاووڵاتییان و ٤ کەسیان دەستیگرکرد.

 چەکدارەکانى دەوڵەتى تورک لە نیوەشەودا لە ناوچەى ئارتوکلوی مێردین هەڵیانکوتایە سەر ماڵی هاووڵاتییان و ٤ کەسیان دەستگیرکرد. یەکێک لە دەستگیرکراوەکان ناوی عەبدولقادر چالهان بوو و لەلایەن چەکدارەکانى دەوڵەتى تورکەوە برا بۆ بەڕێوەبەرایەتیى "ئاسایش و بەرەنگاربوونەوەى تیرۆر" لە مێردین، کە ٣ منداڵی عەبدولقادر لە ئێستادا لە زینداندان و هەروەها کوڕێکى عەبدولقادریان بە ناوی عەبدوڵا چالهان دەستگیرکرد. پۆلیسەکانى دەوڵەتى تورک ماڵەکەى چالهانیان تێکوپێکدا و باوکی چالهانیان بە زەویدا راکێشا.

لەو هەڵکوتانەى پۆلیسی دەوڵەتى تورکدا ئوزگیور بولوت ئەندامى ئەنجومەنى گەنجانی هەدەپە و کەسێکى تر، کە تا ئێستا ناوەکەى نازانرێت و میوانى ماڵەکە بووە دەستگیرکراون.

ژ.ت