لە ئارتوکلوی مێردین ٤ کەس دەستگیرکران

لە چوارجێوەی ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا لە ناوچەی ئارتوکلوی مێردین پۆلیس هەڵیکوتایە سەر ماڵان و ٤ کەسیان دەستگیرکرد.

لە ناوچەی ئارتوکلوی میردین پۆلیسی تورک هەڵیکۆتایە سەر ماڵی ئەندامانی هەدەپە و ٤ کەسیان دەستگیر کرد. عەبدولقادر چالهانیان کە بردە بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی میردین ٣ منداڵیشی دەستگیرکراون. هەروەها کورێ چالهانیش دەستگیرکرا. پۆلیسی تورک ماڵی چالهالیان تێکدا و چالهالیان لەسەر زەوی ڕاکێشا.

هەروەها ئوزگور بولەت ئەندامی ئەنجومەنی گەنجانی هەدەپە و کەسێک کە لە ماڵەکەی میوان بوو و ناوەکەی نەزانراوە دەستگیرکران.

ف.ق