لە ئامیدی فڕۆکە جەنگیەکانی تورک، ئۆتۆمبێڵێکی مەدەنیەکانی کردە ئامانج

لە گوندی مژێی ناوچەی بەرگارێ سەربە ئامێدی دهۆک، ئۆتۆمبێلێکی هاوڵاتیانی مەدەنی لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای داگیرکەری تورکەوە کرایە ئامانج.

بەپێی ئەو زانیاریانەی سەرچاو هەرێمییەکان بە ڕۆژنیوزیان داوە، لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا، هیچ هاوڵاتییەک نەکوژراوە و کەسیش بریندرا نەبووە، تەنها ئاگر لە دارستانەکانی ناوچەکە کەوتووەتەوە.

شەوی ڕابردووش فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، ئۆتۆمبێلێکی دیکەی هاوڵاتیانیان، لە گوندەکانی دەوروبەری دهۆک کردبووە ئامانج و بەیانی ئەمڕۆش چەندین شوێنی دیکەی لەو ناوچەیە بۆردوومانکرد.

ف.ق