لە ئامەد شەڕ و ئۆپەراسیۆن

لە ناوچەی لیجەی ئامەد لە نێوان گەریلاکانی ئازادی کوردستان و سوپای تورکی داگیرکەر شەڕ ڕوویدا.

ناوەندی چاپەمەنی و راگەیاندنی هەپەگە، لەبارەی شەڕ و ئۆپەراسیۆنی ئامەد راگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە. هەپەگە لەبارەی هێرشی ئاسمانی ٢٥ی تشرینی دووەم زانیاری بڵاوکردەوە.

راگەیاندراوەکەی هەپەگە بەم شێوەیەیە:

"٣٠ تشرینی یەکەم لە گۆما ساڵح لە لیجەی ئامەد، لە نێوان هێزەگانمان و سوپای تورکیای داگیرکەر شەڕ ڕوویدا. شەڕەکە نزیکەی ٢ کاتژمێری خایاند و لەو شەڕەدا چەندین سەرباز کوژران و ژمارەیەکیش بریندار بوون. هەڤاڵێکی ئێمەش کە قارەمانانە دژی داگیرکەران هەتا دوا فیشەگی شەڕی کرد، شەهید بوو. زانیاری لەبارەی ناسنامەی شەهیدەکە دواتر بۆ ڕای گشتی بڵاودەکرێتەوە.

لە لیجە شەڕ و ئۆپەراسیۆن

٢ی تشرینی دووەم لە ناوچەی سیسێی لیجە، سوپای تورکی داگیرکەر ئۆپەراسیۆنێکی دەستپێکرد. بە شەو و بەرەبەیانی ٣ی تشرینی دووەم، داگیرکەران بە فرۆکەی جەنگی و هەلیکۆپتەر ناوچەکەیان بۆردومان کرد و سەربازیان لە ناوچەکە بڵاوکردەوە. نیوەڕۆی هەمان ڕۆژ لەنێوان هێزەکانمان و داگیرکەران شەڕ ڕوویداوە. لە شەڕکەدا چەندین سەرباز کوژراون و ژمارەیەکیش بریندار بوون. لە کاتی ئۆپەراسیۆنەکەدا هەڤاڵێکمان دوای شەڕکردنی قارەمانانە شەهید بوو. زانیاری هەڤاڵی شەهید دواتر بۆ رای گشتی ئاشکرا دەکرێت.

هێرشی ئاسمانی

٢٥ی تشرینی دووەم، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیای داگیرکەر، دەوروبەری گوندی شێخ ئێیان لە ناوچەی گارە لە هەرێمی پاراستنی مەدیا بۆردومان کرد. لە ئەنجامی بۆردومانەکەدا، هیچ زیانێک بە هێزەکانمان نەگەیشتووە.

ف.ق