لە ئامەد شەڕو ئۆپەراسیۆنی سەربازی

گەریلاکانی هەپەگە لە لیجەی ئامەد گورزی قورسیان لە سەربازگەیەکی دوژمن داو ژمارەیەک سەربازی دوژمن کوژران و بریندار بوون.ئەو چالاکییە لە ڕۆژی ٩ی تەمووز ئەنجامدراوە و لەچالاکییەکەدا سەنگەر وحەشارگەکانی دوژمن کرانە ئامانج.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە دەربارەی چالاکی گەریلاکانی هەپەگە و هێرشی ئاسمانی فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای تورکیا ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردوە.

لەڕاگەیەنراوەکەی هەپەگەدا هاتووە:

لەدژی بارەگایەکی سەربازی چالاکی ئەنجامدرا

لە ڕێککەوتی ٩ی تەمووزدا گەریلا لە دژی بنکەی سەربازی تەپەی خێزانێ-ی سەر بە ڕژێمی داگیرکەری تورکیا چالاکی ئەنجام داوە و لە ئاکامیدا گورزی قورس لە سەنگەر و خاڵەکانی بەرگری دوژمن دراوە و ژمارەیەک سەرباز کوژراون و بریندار بوون. بەڵام لەو بارەوە زانیاری ورد بەدەست نەخراوە.

پاش چالاکیەکە ڕژێمی تورکیا لە ١٠ تەمووزدا ئۆپەراسیۆنی ئەنجام داوە و ئاگری لە دارستانەکانی ناوچەکە بەرداوە و دواتر بێئەنجام کۆتایی بە .

دواتر لە ساتەکانی شەودا سوپا داگیرکەرەکەی تورکیا لە دەڤەرەکانی دنگل هەڤا، کۆچەران و بانێ دێرانی ئۆپەراسیۆنێکی دیکە ئەنجام داوە و بەهەلیکۆپتەر هێزی ئاسمانی دابەزێنراوە و ناوچەکەش بەچڕی  بۆردومان کراوە.

گەریلایەک شەهید بوو

لە هەمان ڕۆژدا بەهۆی بۆردومانەکەوە گەریلایەکی هەپەگە بەناوی مەڕوان ئامەد برینداردەبێت. هیزەکانی دوژمن هێرش دەکەنە سەری و هەوڵی دەستگیرکردنی دەدەن. لەبەرامبەردا گەریلا مەڕوان ڕووبەڕوویان دەبێتەوە و ئەوەش کوژرانی ٦ سەرباز و پلەدارێکی سوپای تورکیای لێدەکەوێتەوە. پاش ئەوەش گەریلا مەڕوان تا دوایین فیشەک شەڕدەکات، بۆ ئەوەی بەدیلی نەکەوێتە دەستی دوژمن چالاکی گیانبازی ئەنجام داوە و کۆتایی بە ژیانی هێناوە.


ناسناو: مەروان ئامەد
ناو و پاشناو: ئەحمەد ئەگین
شوێنی له‌دایكبوون: ئامەد
ناوی دایك و باوك: ئەسما- سلێمان
شوێن و كاتی شه‌هیدبوون: ئامەد - ١٠ی ته‌مووزی ٢٠١٩

لە چەلێ بۆردومانی هەوایی

لە ڕێکەوتی ٨ی تەمووزلە کاتژمێر ٠٨:٠٠ و ٠٩:٠٠ خولەکدا فڕۆکەن و هەلیکۆپتەرە جەنگییەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا ناوچەی دەشتی خانێ-ی چەلێ-ی جولەمێرگیان بۆردومانکرد. لەو بۆردومانانەدا ٣هەڤالی ئێمە شەهید بوون. ئێمە دواتر ناسنامەی ئەو سی هەڤاڵە شەهیدەمان بڵاودەکەینەوە.

سوپای تورکیا هێرشی داگیرکاری خۆی لە خواکورک بەردەوام دەکات. سوپای داگیرکەری تورکیا لە ١٢ی تەمووزهەتا ١٢ی تەمووز ناوچەی گردی کوردینە و قەبری زاهیر-یان بۆردومانکردووە و دواتر لەرێگەی هەلیکۆپتەرەوە هێزیان لەناوچەکەدا دابەزاند. لەو بۆردومانانەدا هیچ زیانێک بەر هێزەکانمان نەکەوتووە.

لە ڕێکەوتی ١٢ی تەمووزدا فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای تورکیای داگیرکەر  لە کاتژمێر ١٤:٠٠ناوچەی دەشتی کافیای گارێ-ی سەر بەهەرێمەکانی پاراستنی مەدیایان بۆردومانکرد، هەروەها لە کاتژمێر ٢٠:٠٠ ناوچەی ئارس فارس-ی ئاڤاشین بۆردومانکرا.

هەپەگە ڕایگەیاند کە لەو بۆردومانانەدا هیچ زیانێک بەهێزەکانیان نەگەیشتووە."

ک-ش