لە ئامەد میتینگی ژنان بەردەوامە

لە شاری ئامەد ژنان بە پێشەنگایەتی تەڤگەری ژنانی ئازاد و ئەنجومەنی ژنانی هەدەپە بە بۆنەی ٨ی ئازار ڕۆژی جیهانی ژنان کۆبوونەوە.

تەڤگەری ژنانی ئازاد و ئەنجومەنی ژنانی هەدەپە ئەمساڵ میتینگی ٨ی ئازار ڕۆژی جیهانی ژنانیان بە دروشمی 'ئێمە ڕێکخستنی بەرخۆدان دەکەین، بەرەو ئازادی دەڕۆین' ئەنجامدا. لە سەرلەبەیانیەوە ژنان بە جلوبەرگی ڕەسەنی خۆیان لە مێردین، دێرک، نسێبین، قۆسەر و ڕوحاوە لە گۆڕەپانی میتینگەکە کۆبوونەوە. ژنان بە دروشمی ' ژن ژیان ئازادی' و ئێمە نەتەوەیین و بەرخۆدان دەکەین و بێ سەرۆک ژیان نابێت، ژیانێکی بێژنتان بەسەردا دەروخێنین' یان وتەوە.

هەوڵە تێکدەرەکانی پۆلیس

هەروەها ئەندامانی پلاتفۆرمی ژنانی دیجلە و فورات، ئەندامانی ئەنجومەنی ژنانی کەسک، چالاکوانەکانی تەژەئا، ئەندامانی ئەسەپە، ئەنجومەنی ژنانی گەنجی هەدەپە و ئەنجومەنی ژنانی هەدەپە، دایکانی ئاشتی و ژمارەیەکی زۆر ژن بەرەو هۆتێلی کۆڵانی گەورانی ئامەد ڕێپێوانیان ئەنجامدا. ژنان پانکارتیان بەرزکردەوە و وێنەی هاوسەرۆکەکانیان بەرز کردەوە کە قەیوم لە جێگەیان دانراوە و دەستبەسەرکراون. پۆلیسی تورک بە بیانۆی ئەوەی زانیاری لەسەر پانکارتەکان نەدراوە، پانکارتەکانیان کۆکردەوە و ژنانیش بە دروشم و ڕاگەیەنراوەکان هێرشی پۆلیسیان شەرمەزار کرد.

لە گۆڕەپانی میتینگەکە پانکارت بە ناوی ' ئێمە چالاکوانی نەتەوەی بە پێشەنگی ژنان رێکخستن دەکەین' و 'کوشتنی ژنان، دەستدرێژی سیاسین' و 'تێکۆشان بە تۆوە دەستپێدەکات و ڕێکخستنی بەرخۆدان بکە' هەڵواسران.

ژنان کە جلوبەرگی ڕەسەنیان لەبەرکردووە دەستیان بە هەڵپەڕکێ کرد و هەلهەلە لێدەدەن و دروشم دەڵێنەوە.

ف.ق