لە ئامەد نەورۆز بە جۆش و خرۆشەوە پیرۆز کرا

گەل لە ناوچەکانى پیران، لیجە، فارقین و بیسملی ئامەد نەورۆزیان بە هەڵکردنى مەشخەڵ و ئاگرتێبەردانى تایە کۆنەی ئۆتۆمبێل پیرۆز کرد.

لە ناوچەکانى پیران، لیجە، فارقین و بیسمل لە ئامەد نەورۆز بە جۆش و خرۆشەوە پیرۆز کرا. گەل لە بالەکۆنی خانوەکانیان و لەبەردەم پەنجەرەکانیان و لەسەر بانی خانەوەکانیان ئاگری نەورۆزیان بە بچووکی کردەوە و لە کۆڵان و شەقامەکانیش ئاگری لە تایە کۆنەى ئۆتۆمبێل بەردرا و ئاگر کرایەوە و نەورۆز پیرۆز کرا.

گەل بۆ پیرۆزکردنى جەژنی نەورۆز فیشەکە شێتەیان دەتەقاند و دروشمی جۆراجۆریان دەوتەوە.

ژ.ت